سەردێر

٩ هەڵەی جەستەیی کە نابێت لەسەر کار ئەنجامی بدەیت

ئەمەی خوارەوە هەندێ هەڵەی ئاماژەی جەستەیین کە باشترە لەسەر کار ئەنجامی نەدەیت تا وێنایەکی ناشرینت پێنەدات لای هاوڕێکانت:

 

 

– کاتێک قسە لەگەڵ هاورێکانت دەکەیت بە ساردی و لەسەر لا قسە مەکە و جوان ڕوویان تێبکە

 

– زیاد لەپێویست لە شوێنی کاری هاوڕێکەت نزیک مەبەرەوە، تا نەبیتە هۆی بێزارکردنی

 

– زوو زوو تەماشای کاتژمێر مەکە، با وا دەرنەکەویت کە بە زۆر کاردەکەیت

 

– لە کاتی گفتوگۆدا دەستەکانت مەخەرە پشتەوە، تا وەک کەسێکی شەرمن دەرنەکەویت

 

 

-کەسێکی کۆمەڵایەتی بە و لە هاوڕێکانت دامەبڕێ لەسەر کار

 

-ئەو خەفەت و هەستە تایبەتانەی هەتە مەیبە سەر کار و لەوێ دەری مەبڕە چونکە شوێنێکی گونجاو نییە بۆ ئەوە

 

-هیچکات لە پڕ و لە ناکاو و بە شپرزەیی خۆت مەکە بە ئۆفیسدا و کەسێکی هێمن بە

 

-هەندێ وەستانی ناجۆر هەیە هیچکات ئەنجامی مەدە، وەک دانانی دەست لە ناوچەی خوارەوە

 

-کاتێ لەسەر کۆمپیتەریت بەشێوازێکی جوان دابنیشە، نەک ناڕێک و پەڕپووت