سەردێر

لانە زەنگەنە: بە شانازیەوە بووم بە دایک

خانمە گۆرانیبێژک لانە زەنگەنە ڕایگەیاندووە کە بۆتە دایک و شانازی بەوەوە دەکات.


لانە زەنگەنە پاش ئەوەی لە مانگی ئابی ساڵی رابردو ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا، لەپاش ئەوە لەکاری هونەری دوورکەوتەوە و لە ئێستاشدا ڕایگەیاندووە کە بۆتە دایک.


لانە زەنگەنە دەڵێت”شانازی بە دایکایەتی خۆمەوە دەکەم، هەوڵ دەدەم ببم بە نمونەیەكی باش بۆ منداڵەكەم، خودا هەمو دایك و منداڵێك بپارێزێت”.


لانە زەنگەنە لەدایکبوی ساڵی 1989 شاری کەرکوکە، چەندین ساڵە لە وڵاتی هۆلەندا ژیان بەسەر دەبات، لە بواری کارگێریدا خاوەنی بڕواننامەی ماستەرە، ماوەیەی زیاتر لە هەشت ساڵە لە بواری هونەریدا کاردەکات، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.