سەردێر

حەوت زانیاری جیاواز لەسەر جەستەی ژنان کە ئەستەمە بیستبێتت

هەموومان بەشێکی زۆر لەو جیاوازیانە دەزانین کە لە نێوان جەستەی ژن و پیاودا هەیە، بەڵام ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک تایبەتمەندی دیکەیە کە تەنها لە جەستەی خانماندا هەیە:

 

– ملی ژنان نەرمترە  لە پیاوان و دەتوانن باشتر بیسوڕێنن، زۆرجار لە تەماشاکردنی شتدا پیاوان هەموو جەستەیان دەسوڕێنن، لەکاتێکدا ژنان تەنها ملیان.

 

– ژنان کاتێک دەخەون توانای بیستنیان باشتر کار دەکات لە پیاوان و دەتوانن گوێیان لە دەنگ ببێت.

 

–  بەشێوەیەکی گشتی مەمکی ئافرەت هاوشێوە نییە و زۆرجار دانەیەکیان لەوەی دیکە گەورەترە.

– هەبونی چرچی چەوری لە جەستەدا بۆ دەردانی هۆڕمۆن و بەتایبەتیش هۆڕمۆنی ئیسترۆجین  (بەرپرسە لە سێکس) بەسوودە.

– ژنان بەرگریان بۆ خواردنەوە کحولیەکان لاوازترە و زۆر خێراتر لە پیاوان سەرخۆش دەبن.

– جەستەی ژنان تا تەمەنی ٢٠ ساڵێش توانای گۆرانکاری هەیە، بۆیە گەر بۆنمونە باڵات نزمە، تا ئەو تەمەنەش بە وەرزش دەتوانیت بەرزتری بکەیت.

 

– مێشکی ژنان ئاڵۆزترە و بیرۆکەی داهێنەرانە و جیاواز جیاوازیان زیاتر بۆدێت لە پیاوان.