سەردێر

چەند هەنگاوێکی ئاسان بۆ ئەوەی وابکەیت زۆر لەتەمەنی خۆت گەنجتر دەربکەویت

ئەمەی خوارەوە چەند هەنگاوێکی ئاسانە بۆ ئەوەی وابکەیت زۆر لەتەمەنی خۆت گەنجتر دەربکەویت:

-برۆی پڕ

-برۆی پڕ و ته‌واو به‌ یه‌كێك له‌ سه‌ره‌كیترین ئه‌و هۆكارانه‌ داده‌نرێت كه‌ روخسار بچوك ده‌رده‌خه‌ن و وا ده‌كه‌ن ته‌مه‌نت كه‌متر دیار بێت له‌وه‌ی كه‌ خۆی هه‌یه‌، گه‌ر برۆشت پڕنه‌بێت ده‌توانیت به‌ قه‌ڵه‌می تایبه‌ت وابكه‌یت پڕ ده‌ربكه‌وێت.

-شاردنه‌وه‌ی خه‌ته‌ ڕه‌شه‌كان و چرچی ژێر چاو

-ئه‌و خه‌تانه‌ روخسار پیر ده‌رده‌خه‌ن و چاره‌سه‌ریشیان ئاسانه‌و ده‌توانرێت له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی كرێمی تایبه‌ته‌وه‌ لاببرین.

 

-شاردنه‌وه‌ی خه‌ت و چرچی ده‌م و لێو

-له‌ پاش كرێمی ئه‌ساس ده‌توانیت به‌ چه‌ند بۆدره‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌و چرچیانه‌ لا ببه‌یت كه‌ كه‌وتونه‌ته‌ نێوان ده‌م و لێوته‌وه‌.

-ملێكی ساف و گه‌ش

-ده‌توانیت كه‌مێك ڕه‌نگی برۆنزی بریقه‌دار بۆ مل و چه‌ناگه‌ت به‌كاربهێنیت، به‌وه‌ش كۆی گشتی روخسارت گه‌نجتر ده‌رده‌كه‌وێت.