سەردێر

سیستمێکی پاکردنەوە کە دەتوانیت بۆخۆتی دابنێت و بە خێرایی ماڵ پاک بکەیتەوە، تەنها ١٥ خولەک

ئەمەی خوارەوە سیستمێکی پاکردنەوەیە کە دەتوانیت بۆخۆتی دابنێت و بە خێرایی ماڵ پاک بکەیتەوە، تەنها ١٥ خولەکیشی پێویستە.

سستمەکە بەناوی (FlyLady) یە و کار لەسەر ئەوە دەکات کە ماڵپاکردنەوە بکاتە چالاکیەکی ئاسایی ڕۆژانە نەک شتێکی بێزارکەر بەم جۆرەی خوارەوە:

 

ڕۆژانە تەنها ١٥ خولەک دابنی بۆ پاککردنەوەی ماڵ و بۆ ئەوەش تایمەر بەکار بهێنە:

  • لە هەفتەکەدا هەر ڕۆژە و ١٠ خولەک دابنی بۆ پاککردنەوەی شوێنیکی دیاریکراو، بۆنمونە یەکشەمە ژوری میوان و دووشەمە چێشتخانە و وەهەروەها.
  • هەفتەی جارێک پاکردنەوەیەکی گشتی بۆ ماڵەکە بکە و تۆز و خۆڵەکان پاک بکەرەوە، نابیت ١ کاتژمێر زیاتر بخایەنێت.
  • ڕۆژانە ٥ خولەک دابنێ بۆ پاکردنەوەی نوقتە گەرمەکان (ئەو شوێنانەی کە بەردەوام شتی لێدادەندرێت و پیسی لێکۆدەکرێتەوە)