سەردێر

٥ ئامۆژگاری بۆ شۆردنی جلوبەرگ کە لە هۆتێلە ٥ ئەستێرەییەکانەوە بۆمان وەرگرتوون

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئامۆژگارین کە لە هۆتێلە پێنج ئەستێرەییەکاندا بۆ شۆردنی خاولی و سەرچەف و کەرەستەکان بە جوانترین شێوە بەکاردەهێندرێت  وئێمەش لە (خێزان) بۆتانی دەخەینە ڕوو تا لەماڵەوە سوودی لیببینن:

– نابیت ئامێری جلشۆرەکە زۆر پڕبێت و نابێت زۆر چۆڵیش بێت کە زیانی لێبدات، هەوڵبدە بە رێژەی ٨٠٪ توانای ئامێرەکە جلی تێبکەیت.

 

– با پلەی گەرمی ئاوەکە لە نیوان ٤٠ بۆ ٥٠ پلەدابێت، چونکە گەر لەوە زیاتربێت بۆ جلوبەرگەکان و پاکبونەیەیان باش نییە.

 

– تایت زۆرجار جلوبەرگەکان زبر دەکات، دەتوانیت ١٠٠ میلیلیتر سرکەی سێو بکەیتە ئاوەکەوە بۆ ئەوەی هەم بۆنی خۆش بکات هەم زبر نەبێت.

 

 

– بۆ لابردنی پەڵەی سەر کراس و چەرچەف کەوچکەچایەک خوێ بکەرە لیترێک ئاوەوە و جلەکانی تێبکە.

 

– باشتر وایە جلوبەرگەکانت بە شێوەی سروشتی و بە خۆر وشک بکەیتەوە، بەڵام گەر ئامێری جلشۆرت بەکارهێنا بۆ وشککردنەوە، تۆپێکی تێنسی لەگەڵدا تێبکە بۆئەوەی جلەکانت نەرمیان لەدەست نەدەن.