سەردێر

پرسیار بۆ زاخاوی مێشک: کام لەم دوو کەسە تاوانبارەکەیە؟

ئەمەی خوارەوە پرسیارێکی ژیرییە و بۆ زاخاوی مێشکە،  ئێمە لە (خێزان) لێتی دەکەین و هەوڵبدە وەڵامەکەی بزانیت:

 

پیاوێک ناوی (دارا)یە و لەگەڵ هاوڕێکەی (ئازاد) لە ڕۆژی  یەکشەمە دەچن بۆ شاخەوانی و پێشتر براکەی خۆی (زانا) ئاگادار دەکاتەوە، بۆ یەکشەمەی داهاتوو پۆلیس لە ناو دارستانێکدا (دارا) بە کوژراوی دەدۆزنەوە و ئەمەش ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بوو:

-زانا وتی ئەو بە درێژای ئەم هەفتەیە کاری کردووە و ئاگاداری هیچ نەبووە.

-ئازاد کە لە شەقامێکی خێرای دەرەوەی شار دۆزرابویەوە وتبووی کە ئەو لە دارستانەکەدا ونبووە و هەفتەیەک ماوەتەوە.

 

ئێستا تەماشای وێنەکە بکە و پێمان بڵێ کامیان درۆ دەکات؟

 

بۆ وەڵام بچۆرە خوارەوە:

بەدڵنیایەوە ئەوەی درۆدەکات (ئازاد)ە، چونکە چۆندەبێت هەفتەیەک لە دارستان ونبوونێت، ڕیشی نەهاتبێت و جلەکانی تێک نەچوبێت.