سەردێر

١٠ نیشانەی زۆر دیار کە دەری دەخات پەیوەندیەکەتان بەکەڵک نەماوە

هەندێکجار ژن و مێرد لە پەیوەندیدا بەتەواوەتی لەیەک سواون و هیچ خۆشەویستیەک لە نێوانیاندا نەماوە، لەو کاتەش کۆمەڵێک نیشانە لە پەیوەندیەکەیان دیاری دەدات، ئەمەی خوارەوە هەندێک لەو نیشانانەیە:

 

-بەرامبەرەکەت وەک جاران نەماوە و زۆر خراپ بووە ئێستا نەرم و نیان نییە و چیدیکە لەگەڵ تۆدا ئاسوودە نییە و پێوەی دیارە.

 

-هەردووکاتن بە دوای هۆکاری عەقڵانیدا دەگەڕێن تا پێکەوە بن نەک ڕوحی، بۆنمونە دەڵێن لەبەر منداڵەکان یان قسەی خەڵک و هیتر..

 

-بێزارن لەوەی بەیەکەوە بژین و زۆربەی کات لەیەک جودان

 

-متمانە لە نێوانتاندا نەماوە و باوەڕ بەیەک ناکەن

 

-خۆتان دەدزنەوە لەوەی پلانی داهاتوو بەیەکەوە دابنێن و هەریەکەتان بیر لە خۆی دەکاتەوە

 

-وردو وردە هەوڵدەدەن بەشداری یەکتر لە خۆشی و ناخۆشی یەکدا کەم بکەنەوە

 

-چیدیکە هاوسەرەکەت لە شتە گرنگەکانی ژیانت نییە و شتی دیکەت لا گرنگە

 

-بەردەوام کێشەتان هەیە و لەسەر شتی زۆر سادە دەیکەن بە شەڕ

 

-ناتانەوێت ئەو کێشانەی هەتانە چارەسەری بکەن و بیر لە چارەسەر ناکەنەوە

 

-گەر یەکێکیت لەوانەی ئەم بابەتەت کردەوە، ئەوە نیشانەیەکی خراپە، چونکە لە ناختدا هەستەکەیت کێشە هەیە لە پەیوەندیەکەتان یاخود خالەکانت تێدایە، بۆیە تا زووە هەوڵی چارەسەری بدە.