سەردێر

لەسەر کار زۆر دادەنیشیت؟ بەم ٦ خاڵە تەندرووستی خۆت بپارێزە

بەپێی توێژینەوەی دکتۆرەکان کە ژمارەیەکی زۆر خەڵک بەهۆی ئازارەکانی پشت و ڕەقبوونی ماسولکەکانیان سەردانیان کردوون لە ئەنجامی ناتەندروست دانیشتنیان لەکاتی دەوامی ڕۆژانە و بەکارهێنانی کۆمپیوتەرد،  لەسەدا 25 ی ئەو ڕێژەیە بەهۆی نەپاراستنی و لە بەرچاو نەگرتنی کاتی پێویستی پشوو بووە لە پاش کاتی دەوامکردنیان، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خاڵە کە زۆر گرنگە لەمەودوا رەچاوی بکەیت:

-قاچەکانت

قاچ مەخەرە سەر قاچ لە کاتی دانیشتنت ئەمە ڕێگەیەکی تەواو ناتەندرووستە، هەوڵ بدە ژێر پێت تەخت بێت و پاک بێت بۆ ئەوەی هەرکات پێڵاوەکانت ئازاری قاچەکانتی دا لایببەیت و پشوو بە قاچەکانت بدەیت.

– ئازاری پشت

دانیشتن بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێتە هۆی دروست بوونی ئازار لە پشتدا، هەوڵ بدە شتێک بخەیتە پشتت تاوەکوو بۆشایی دروست نەبێت لەنێوان پشتت و کورسییەکە بەمەش وات لێبکات ملت ئازار درووست بکات.

-ماندوبوونی دەستەکانت

 

دوری دەستەکانت لەو مێزەی بەکاری دێنیت دەبێتە هۆی درووستکردنی ئازارێکی زۆر و بەردەوام لە دەست و باڵت و هەتاوەکوو شانیشت، هەوڵ بدە نزیک بیت و پشتت ڕێک بگریت تاوەکوو ئازارت تووش نەبێت.


– ئازاری مل

هەوڵ بدە پشتت و ملت ڕێک بن و یەک ئاڕاستەبن، نەک وەک وێنەکەی لای چەپ کە ئەو خاتوونە ملی ستوونییە بەڵام پشتی چەماوەتەوە ئەمەش دەبێتە دەردێکی کوشندە بۆ ملت.


– تاریک بوونی بەرچاوت

 

گەر بۆماوەیەکی زۆر کۆمپیوتەر بەکاربهێنیت لەوانەیە تووشی ئەم حاڵەتانە ببیت،  تاریک بوونی بەرچاوت سوور بوونەوەی چاوەکانت، سەرئێشە و تووڕەیی.
بۆ ڕزگاربوون لەمانە هەوڵ بدە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت هەستیتەوە کەمێک بجوڵێیت لە هەموو کاتژمێرێکدا، بەکارهێنانی چاویلکەی تایبەت بۆ خۆپاراستن لە تیشکە زیان بەخشەکانی کۆمپیوتەر، هەوڵ بدە بۆ ماوەی 20 چرکە لە هەموو کاتژمێرێکا تەماشایی پەنجەرە بکەیت کە ئەمەش ڕاهێنانێکی گونجاو و گرنگە.


-ڕاهێنان

ڕاهێنانکردن بە ئەندامەکانی لە کاتی کاردا جوڵەیان زۆرە، یان هەوڵ بدە ڕۆژانە و بۆماوەیەکی دیاریکراو ڕاهێنانی تایبەتت هەبێت لە هۆڵێکی یاریکردن، یان لەبری ئۆتۆمبێل هەوڵ بدە بە پێ بچیت بۆ دەوام و کاریگەری گرنگی دەبێت لەسەر باشترکردنی تەندروستیت.