سەردێر

بەپێی ئەزمونی دایکەکان، خواستی پاکردنەوەی ماڵ یەکێکە لە نیشانەکانی نزیکبوونەوەی ژانی منداڵبوون

زۆربەی دایکەکان چەند هەفتەیەک پێش لەدایک بوونی منداڵەکەیان دەست دەکەن بە پاکردنەوە و ڕێکخستنی ماڵەکانیان، ئەوان دڵنیان کە شۆردنی فەرشەکان و ڕێکخستنی ژوورەکان نیشانەی دەرکەوتنی ژانە.

 

خۆئامادەکردن بۆ لەدایک بوونی منداڵ

ئەوە شتێکی سروشتیە دایک خۆی ئامادە بکات بە ڕێکخستنی ژووری منداڵەکە و کڕینی جل و بەرگ بۆ منداڵەکە بەڵام هەندێک ئافرەت پێیان وایە کە هەستی خۆ ئامادەکردن زیاد دەکات کاتێک دایکەکە لەکاتی منداڵبوون نزیک دەبێتەوە.

 

ئەم خۆئامادەکردنەش بۆ ئەوەیە کە دایکەکە دەیەوێت ژینگەیەکی لەبار بۆ منداڵەکەی دابین بکات.

 

ڕۆڵی هۆرمۆنی ئیسترۆجین 

هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە ٣ مانگی کۆتای سکپڕیدا ڕێژەی لە خوێندا زیاد دەکات ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی وزە و وادەکات دایکەکە چالاکتربێت و دەستبکات بە خۆ ئامادەکردن.

 

بۆچی خۆئامادەکردن نیشانەی دەرکەوتنی ژانە ؟

 

لە کۆندا دەوترا خۆئامادەکردن و ڕێکخستنی ماڵ نیشانەی نزیکبوونەوەی دەرکەوتنی ژانە بەڵام هەندێک دایک لە ٣ مانگی یەکەم یان دووەم هەستی خۆئامادەکردنیان بۆ دروست دەبێت یان هەرگیز ئەم هەستەیان بۆ دروست نابێت بۆیە ناتوانرێت بە نیشانەیەکی نزیکبوونەوەی لە دایکبوون دابنرێت.

 

ئامۆژگاری بۆ دایکی دووگیان و خێزانەکەی 

خۆئامادەکردن و ڕێکخستنی ماڵ دیاردەیەکی سروشتیە لە دایکی دووگیان دا بەڵام دەبێت ئاگاداربێت مەترسی بۆ خۆی و کۆرپەکەی دروست نەکات بۆنمونە کەلوپەلی قورس هەڵنەگرێت یان ماددەی کیمیای وەک سپیکەرەوە بەکارنەهێنێت بۆ پاکردنەوە.

 

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەوڵبدە لە مانگەکانی کۆتای سکپڕیدا پشوبدەیت و چێژ لەم کاتانە ببینیت چونکە باوەڕ بکەیت یان نا دواتر بیری کاتی سکپڕیەکەت دەکەیت.