سەردێر

تاکتیکێکی ناوازە بە ماکیاژ بۆ ئەوەی وەک نەشتەرگەری لوتت بچوک بکەیتەوە

ئەمەی خوارەوە تاکتیکێکی ناوازەیە بە ماکیاژ بۆ ئەوەی وەک نەشتەرگەری لوتت بچوک بکەیتەوە:

 

-جگه‌ له‌ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ڕێگایه‌كی دیاریكراو نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لوتت بچوك بكه‌یته‌وه‌، به‌ڵام ده‌توانیت له‌ رێگای فێڵه‌ جوانكاریه‌كانه‌وه‌ لوتت بچوك ده‌ربخه‌یت.

-بۆ ئه‌وه‌ی لوتت بچوكتر ده‌ربكه‌وێت پێویسته‌ ئه‌ساسی ده‌موچاوت نیو نمره‌ له‌ ره‌نگی پێستت كه‌متر بێت، ئەساسەکە بدە له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی لوتت.

 

-جگه‌ له‌وه‌ش ده‌توانیت له‌ رێگه‌ی فڵچه‌وه‌ سێبه‌رێكی قاوه‌یی (گۆشتی) بۆ لوتت دروستبكه‌یت، به‌و مه‌رجه‌ی به‌ وریایه‌وه‌ بیكێشیت و دیارنه‌بێت.