سەردێر

کۆمەڵێک فێڵی چاو کە وادەکات لای خەڵکی زۆر لاوازتر دەربکەویت

هەموو کەسێک بەوجۆرەی کە هەیە جوانە بەڵام  بۆئەوەی هەست بە ئاسودەی زیاتر بکەیت دەتوانیت بەم چەند گۆڕانکاریە لە شێوازی جل و بەرگەکەت، لە چاوی خەڵکی دیکەدا بەشێوەیەکی لاوازتر دەربکەویت :

 

-لەبەر کردنی ڕەنگی ڕەش

 

ئەگەر دەتەوێت لاوازتر دەرکەویت ڕەنگی ڕەش بەکاربهێنە بەڵام دەبێت ڕەنگێکی کراوەش لەگەڵ ڕەنگە ڕەشەکە بەکاربهێنیت.

 

– بەکارهێنانی ئەو جلانەی هێڵەکانیان لە باری پانیدایە

لەوانەیە گوێت لەوەبووبێ کە دەڵێن ئەو جلانە بەکارمەهێنە کە هێڵەکانیان لەباری پانیدایە چونکە قەڵەوتر دەردەکەویت بەڵام لە ڕاستیدا ئەم جۆرە جلانە وادەکەن کە جوانتر دەرکەویت.

 

-ئەگەر باڵات کورتە جلی درێژ هەڵبژێرە

ئەو جل و بەرگانەی کە درێژن وادەکەن کە باڵات بەرزتر دەرکەوێت بەتایبەتیش کاتێک هێڵەکانیان ستونی بێت.

 

 

-بەکارهێنانی ئەو جلانەی نەخشەکانیان بچوکە

ئەو جل و بەرگانەی کە نەخشەکانیان بچوکە و لەنزیک یەکەوەیە وادەکەن لاوازتر دەربکەویت.

 

 

-لەبەرکردنی ئەو جلانەی هێڵەکانیان ستونیە 

ئەم جۆرە جل و بەرگانە وادەکان لاوازتر و بەرزتر دەربکەویت بەڵام هەوڵبدە ئەو جۆرانە هەڵبژێری کە هێڵەکانیان لەیەک نزیکە.