سەردێر

هونەرمەند دینا بۆ جەژن گۆرانییەکی حەسەن زیرەک دەڵێتەوە

خانمە هونەرمەند دینا نوێترین بەرهەمی خۆی لە جەژندا بەناوی (كەتانە) بڵاوکردەوە کە گۆرانییەکی هونەرمەند حەسەن زیرەکە و وتویەتیەوە.
بەرهەمەکەی دینا لە ئاوازی هەڵکەوت زاهیرە و کاری ئەڕێجمێنتی لەلایەن شەماڵ محەمەد ئەنجام دراوە و بڕیار فەتاح دەرهێنانی بۆکردووە.
دینا لەدایکبوی ساڵی 1988ی شاری رانیەیە، لە ساڵی 2017 دەستی بە کاری هونەری کرد و یەکەمین ئەلبومی خۆی بڵاوکردەوە، بەزویی هەوادارێکی زۆری کۆکردەوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە.