سەردێر

نه‌خۆشی گوڵی چییە؟ دکتۆر شادی وەڵام دەداتەوە

نه‌خۆشی گوڵی / Rosacea نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌نی پێسته‌ كه‌ ڕوخسار سوورده‌بێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت:

• روومه‌ت و لووت.
• هه‌ندێكجار ناوچه‌وان و چه‌ناگه‌.
• به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متر سه‌ر\ سنگ\گوێ \ مل.

له‌گه‌ڵ سووربونه‌وه‌كه‌دا
1. زیپكه‌ دروست ده‌بێت.
2. خوران و ئازار و كزانه‌وه‌.
3. مولوله‌كانی خوێن ده‌رده‌كه‌ون.
4. پێست زبر و ووشك ده‌بێته‌وه‌.
5. ئاوسان له‌ ڕوخسار دروست ده‌بێت.
6. كێشه‌ له‌ بینین و ئاوسانی پێڵوی چاو.
7. گه‌وره‌بوونی كونیله‌كانی پێست.

ئه‌م نه‌خۆشیه off-on ده‌بێت واته‌ باش ده‌بێت و دووباره‌ ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.

هۆكاره‌كای تووشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌:

1. نه‌زانراوه‌.
2. هۆكاری بۆماوه‌یی.
3. هه‌ستیاری به‌ مشه‌خۆرێك كه‌ به‌ Demodex folliculorum ناسراوه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌ ناو كونیله‌كانی پێست ده‌ژی.
ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ ته‌مه‌نی چه‌ند و كام ره‌گه‌ز زیاتر تووش ده‌بن؟
ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ خانماندا زیاتره‌ و له‌ نێوان ته‌مه‌نی 30 -50 ساڵ
ئه‌و شتانه‌ چین كه‌ واده‌كه‌ن ئه‌م نه‌خۆشیه‌ خراپتر بێت؟
1. خواردن و خواردنه‌وه‌ی گه‌رم.
2. خواردنی توون و به‌هارات.
3. پله‌ی گه‌رمای زۆر به‌رز و زۆر سارد.
4. جگه‌ره‌ كێشان و خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان.
5. فشاری ده‌روونی و دڵه‌ڕاوكێ.

چاره‌سه‌ر

1. تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێك نیه‌ بنبڕی بكات.
2. دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ زیاتر ئه‌كات.
3. به‌كارهێنانی دژه‌ خۆری گونجاو.
4. به‌كارهێنانی پاكه‌ره‌وه‌ی گونجاو.
5. به‌كارهێنانی ده‌رمانێك كه‌ به‌شێوه‌ی حه‌ب یان كرێم و جێڵ له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ داده‌نرێت.
6. به‌كارهێنانی IPL