سەردێر

چەند کارێک کە باشترە لەمەودوا نەیکەیت گەر دەتەوێت کەرەستەی چێشتخانەکەت زیاتر بەرگە بگرێت

ئەمەی خوارەوە چەند کارێکە کە باشترە لەمەودوا نەیکەیت گەر دەتەوێت کەرەستەی چێشتخانەکەت زیاتر بەرگە بگرێت:

 

– گەرمی

پێویستە ئاگاداری پلەی گەرمی بیت و ئەم هەڵانە نەکەیت چونکە زیان بە تاوەکە دەگەیەنێت:

– شتی سارد بکەیتە تاوەی گەرمەوە

– تاوە لە بەفرگرەکەوە یەکسەر بکەیتە سەر ئاگر

– تاوەی گەرم بە ئاوی سارد بشۆیت

 

 

– خراپ دانان

 

کەڵەکەکردنی قاپ و قاچاخ وەک وێنەکەی سەرەوە کارێکی هەڵەیە، چونکە ئەگەری شکان زیاد دەکات و وشک نابێتەوە و بەتەڕی دەمێنێتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە میکرۆبی لەسەر دەمێنێت.

 

– بەجێهێشتن لە ئاودا

 

وشک نەکردنەوەی تەختەی شتجنین دەبێتە هۆی ئەوەی زوو تێک بچێت.

 

– تاوە و کەرەستەی ئاسن

 

نابێت ئاوی تێدا بەجێبهێڵدرێت، جگە لەوەی نابێت زوو زوو بشۆردرێت چونکە زوو ژەنگ دەکات.

 

– بەکارهێنانی شیاو

گرنگە کە کەرەستەکان بۆ شتی خۆی بەکار بهێنیت، بۆنمونە بە چەقۆ سەری قتوو مەکەرەوە، یاخود شتی پلاستیکی مەکەرە مایکرۆیڤەوە، لەم وێنەی سەرەوە کەرەستەی شتجنین وەک سەری مەنجەڵ بەکار هاتووە و ئەوەش ئەنجامەکەی بووە.