سەردێر

چەند هەڵەیەک لە تەمەنی ٣٠ ساڵی ئەنجامی دەدەیت و لەتەمەنی ٤٠ ساڵی باجەکەی دەدەیت

ئەمەی خوارەوە چەند هەڵەیەکی باوە کە  لە تەمەنی ٣٠ ساڵی ئەنجامی دەدەیت و لەتەمەنی ٤٠ ساڵی باجەکەی دەدەیت:

 

– لە تەمەنی ٣٠ ساڵیش هێشتا هەرزەکاریت تێنەپەڕاندووە و ناتەوێت پشت بەخۆت ببەستیت

 

– لە دەرەوە کەسێکیت و لە ماڵیشەوە کەسێکی دیکە و دەتەوێت بەنواندن کەسایەتی خۆت بگۆڕیت

 

– پارە لەشتی بێکەڵکدا خەرج دەکەیت

 

– جوانکاری ناپێویست دەکەیت و هەر خەریکی بۆتۆکس و فیلەریت

 

– واز لە خووە خراپەکانی وەک خواردنەوە و جگەرەکێشان و خواردنی دەرەوە ناهێنیت

 

– زۆربەی کاتەکانت بە شتی بێکەڵکەوە دەکوژیت و هەوڵی فێربوونی شتی نوێ نادەیت

 

– ناتەوێت شتی نوێ تاقی بکەیتەوە و گۆڕانکاری لە ژیانتدا ناکەیت

 

– تاتۆی ناشرین لەسەر جەستەت دەکێشیت کە دواتر لێی پەشیمان دەبیتەوە

 

– کارێک دەکەیت کە پێی دڵخۆش نیت و بەهۆی ئەوەوە ناتوانیت پارەی باش کۆبکەیتەوە