سەردێر

لووت پژان بەهۆی چیەوە ڕوودەدات و چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکەیت؟

لووت پژان دیاردەيەكى باوه، له هەموو تەمەنيك روودەدات، كەسى تووش بوو، خوين له كونه لوتيكى يان هەردووكيان ديته خوارێ، هەندێ جار له كاتى خوێن بەربوونی سەخت خوێنەکە لە رێگای دەمیش دێتە دەرەوە:
– جۆرەكانى:
يەكەم؛ بەشى پیشەوەى لووت، 90% ى خوين بەربوون لەو جورەيه، خوينەكه له بەشى پیشەوەى ديوارى لووت دێ، (Little’s area ) كه شوينيكى دەولەمەنده له خوين.
 دووەم؛ بەشى پشتەوەى لووت. زياتر له تەمەنى گەوره روودەدات، كەمتر له 10% لەو جۆرەيه، بەلام برەكەى زوره و راگرتنی زەحمەته.
هوكارەكانى:
يەكەم؛ هوكارى پەيوەست به لووت. Local causes.
1. بريندار بوون، وەك زەبرى دەرەكى، لووت پاک کردن به پەنجه.
2. هەوكردن وەك هەلامەت و هةوكردنى لووت و گيرفانەكان.
3. خوارى ديوارى لووت.
4.تەنى نامۆ(جسم غريب) له لووت.
5. بوونی گرێ یان شیرپەنجه له لووت و گیرفانەكان (جيوب).
دووەم؛ هوكارى گشتی systemic causes
1. نەخوشى خوينبەربوون
2. رەقبوونى خوينبەرەكان.
3. پەستانى خوين روون نييه كه هوكارى لووت پژان بیت، بةلام راگرتنی خوین لەو نەخوشانەى كه پەستانى خوێنيان بەرزه سەختتره. هەروەها ترس و دلەراوكێ له خوين بەربوون دەبيته هۆى بەرز بوونەوەى پەستانى خوين.
چارسەر: 

يەكەم؛ فرياگوزاری سەرەتايى:
یەكەم جار پیویسته نەخوش ئارام بکریتەوه، چونکه ترس دەبيته هوى زياد بوونى ليدانى دل و پەستان خوين، بەوەش خوين بەربوون زيادتر دەبيت.
له لووت پزانی کەم يان لووت پژانی سەخت پیش گەيشتنه نەخوشخانه، پیویسته نەخوش سەرى نزم كا و بو ماوەى(( 5 تا 10))دەقيقه توند بەشى پيشەوەى لووتى بگوشی. تا فشار بخاته سەر شوينى خوينبەربوون. پاش ئەوه نەخوش دەتوانى سوود له سارد كردنەوەى نيوچاوانی وەرگری، به سەهول يان ئاوى سارد.
دووەم؛ چارەسەرى كوتايى:
1. لووت پژانی ساده: ئەگەر لووت بژان زور دوباره نەبووەوه و برەكەى زور نەبوو نەخوش سوود له چەوركردنى لووت و بەكار هينانى درۆپی((قەترە)) گرژکەر ببينى.
2. لووت پژانی سةخت:كه برى خوين بەربوونى زور بى و به ئاسانى نەوەستى يان زوو زوو دووباره بيتەوه.
له كاتى خوين بەربوونى زور كه شوينەكەى ديار یە فتيل (پلیته) بو يەك تا دوو رؤژ دادەنرێ و پاله په ستو ده خاته سەر شوينى خوينبەربوون لە ناو کونە لووت.
هەندى نەخوش پیویستی به نەشتەرگەرى دەبيت بو راگرتنی خوین بەربوون، ئەويش به هوى داخستنى خوينبەرەكه.
هەر كاتێك نەخۆش خوينى زۆرى لێ ڕۆیشت  پێویسته خوێن وەرگرن بو قەرەبوو كردنەوى بڕى خوێنى ڕۆشتوو.
دکتۆر : ئاراز خوشناو