سەردێر

٥ ئامۆژگاری هەڵەیی دایک و باوک کە پێویستە وازی لێبهێنن

هەندێک ئامۆژگاری هەیە لە کۆندا هەموو دایک و باوکێک بە منداڵەکەی وتووە، لەکاتێکدا ئەو ئامۆژگاریانە هەڵەیە و پێویستە ڕاست بکرێتەوە، ئەمەی خوارەوە هەندێک لەو نمونانەیە:

 

– “گەر کارێکت کرد دەبێت زۆر بە باشی بیکەیت”

مەرج نییە هەموو کارێک بەباشی بکەیت، بەڵکوو پێویستە هەوڵبدەیت و هەڵە بکەیت تا فێر دەبیت، بۆیە نابێت ترست لە هەڵە هەبێت.

 

 

– “دەبێت زۆر کاربکەیت بۆی بگەیت بە ئامانجەکانت”

مەرج نییە بە زۆر کارکردن سەربکەویت، بەڵکوو دەبیت زیرەکانە کار بکەیت.

 

 

– دەبێت زانیاری زۆر وەربگریت

مەرج نییە زانیاری زۆر و هەمەجۆر وەربگریت، بەڵکوو گرنگە لە بوارێکی تایبەت زانیاریت هەبێت.

 

 

– پێویستە کاریی سەر مێز و کورسیت دەستکەوێت

هەرکەسەو لە بوارێکی جیادا دەتوانیت سەرکەوێت و مەرج نییە هەموان یەک جۆر کار بکەن.

 

– منداڵ سەنتەری هەموو شتێکە

ئەمە بیرکردنەوەیەکی هەڵەیە و نابێت زیاد لە پێوسیت گرنگی بە منداڵەکەت بدەیت و پێویستە هەندێک کات لێی بگەڕێیت پشت بە خۆی ببەستێت.