سەردێر

سەنا بەرزنجی پاش دوو ساڵ (یەڵدا) بڵاودەکاتەوە

خانمە گۆرانیبێژی لاوی كورد، سەنا بەرزنجی بەم زوانە نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی “یەڵدا” بڵاودەكاتەوە.

خانمە هونەرمەند سەنا بەرزنجی ڕایدەگەیەنێت کە بەمزوانە نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (یەڵدا) بڵاودەکاتەوە.
سەنا بەرزنجی لەبارەی بەرهەمەکەیەوە ڕایگەیاندووە””یەکەم بەرهەمی من دوای دو ساڵ بە ناوی یەڵدا، لە ئاوازی نەوید و کلیپەکەی لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای NZ و تێکستی مازیار فایەقە”.

وتیشی، “رۆژی 25ی 6 لە كەناڵی یوتیوبی نەوید زەردی بڵاودەبێتەوە، ئەمەش یەكەمین گۆرانی من دەبێت لە ئەلبومە نوێیەكەم”.

سەنا لەدایکبوی ساڵی 2001ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستی پێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆخۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی “راز” بڵاوکردەوە، لەئێستادا سەرقاڵی بەرهەمی هونەری نوێیە.