سەردێر

چۆن بەبێ درووستکردنی مەترسی لەسەر خۆت ئامێری پێوانەی رێژەی شەکری ناو خوێن بەکاردەهێنیت؟

ئەم ئامێرە بۆ پێوانی رێژەی شەکری ناو خوێن بەکاردێت و ئامێرێکی بچووکە و لە زۆرێک لە ماڵەکاندا هەیە.
بەکارهێنانی ئاسانە، بەڵام ئەگەر بە هەڵە بەکا بێت ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە گوازراوەکان لە رێگای خوێنەوە زۆر زیاددەکات.
دەتوانن ئەم رێنماییانە بەکاربهێنن بۆ خۆپاراستن لە مەترسییەکانی.
– پێش بەکارهێنانی ئەم ئامێرە دەستەکانتان بشۆن بە ئاو و سابوون بشۆن.
-هەرگیز دووجار هەمان دەرزی کە لە ناو قەڵەمەکەدایە بەکارمەهێنە یان رێگا مەدە کەسی تر هەمان دەرزی بەکاربێنێت ئەگەر نزیکەکانیشت بن چونکە ئەمە مەترسیدارترین کارە و ئاسانترین رێگایە بۆ گواستنەوەی نەخۆشی گوازراوە لەرێگای خوێنەوە.
– پاککردنەوەی ئامێرەکە، دوای هەر بەکارهێنانێک بەتایبەت ئەو شوێنەی بە بازنەی سوور ئاماژەم پێکردووە، چونکە بڕێک خوێن دەکەوێتە سەری و ئەگەر ئەم کەسە هەڵگری نەخۆشییەکی گوازراوە لەرێگای خوێنەوەبێت ئەوا بۆ کەسی دوای ئەو کە پەنجەی بریندار کراوە و لەم شوێنەی دادەنێت ئەگەری گواستنەوەی ئەم نەخۆشییە گوزاراوەیە زۆر زیاد دەبێت.
– لە نەخۆشخانە و تاقیگەکان، زۆر بە وردی سەیری پاک و خاوێنی ئەم ئامێرە بکە، چونکە رۆژانە چەندین جار بەکاردەهێنرێت و مەترسییەکەی ئەگەر پیس بێت هەمان مەترسی بەکارهێنانی دەرزیەکی پیسبووە.
– هەرگیز دەست لە خوێنی هیچ کەسێک مەدە، ئەگەر خوێنی هەر کەسێک بەر دەستت کەوت زۆر بە خێرایی دەستەکانت بە سابوون بۆ ماوەی چەند خولەک بشۆ.
تەندروست بن

ئامادەکردنی:
عومەر سەڵاح
تەکنیککاری تاقیگە
س: مێدیار