سەردێر

بنەما جیاوازەکانی قۆزێتی لە چەند وڵاتێکی جیاوازی جیهان

هەر وەک چۆن بنەمای جوانی بۆ کچان لە وڵاتانی جیهان جیاوازە، بەهەمان شێوەش بنەماکە بۆ کوڕانیش جیاوازە، ئەمەی خوارەوە هەندێک بنەمای قۆزێتییە لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهان:

 

– ئەمریکا

 

کوڕی قۆز لەوێ ئەو کوڕەیە کە جەستەیەکی وەرزشی و ماسولکەداری هەبێت و تەنکە ڕیشێکیشی هەبێت و کەشخەبێت.

 

– هیندستان

 

بەهۆی ئەوەی زۆربەیان پێستیان ڕەشە، کوڕی قۆز لە هیندستان ئەوەیە پێستی کەمێک سپی بێت، بۆیە زۆرێکیان کرێمی تایبەت بەو بوارە بەکاردەهێنن، هاوکات دەبێت هەموو کات جێڵ بدات لەقژی و ماسولکەی هەبێت.

 

– سوید

باڵای بەرز و پێستی زەرد و ڕەنگی چاوی کراوە و قژی زەرد و ڕومەتی ساف و تیژ، بنەماکانی قۆزییە لەو وڵاتە.

 

 

– کۆریایی باشور

کوڕی ناسک و ڕەنگکردنی قژیان بەشێوازی جیاواز و جوان لەو وڵاتە باویەتی، زۆرێک لە گەنجەکانی کۆریایی باشور نەشتەرگەری جوانکاریی ئەنجام دەدەن.

 

– ئیتاڵیا

ئەو کوڕانە باویانە کە برۆیان چاکدەکەن و ئێکسسواراتی جۆراوجۆر بەکار دەهێنن، ڕیشێکی تەنکیان هەیە و گرنگی بە ڕوخساریان دەدەن.