سەردێر

چەند تایبەتمەندیەکی کەسی ژەهراوی کە تا زوو لێی دووربکەویتەوە کەمە

ئەمەی خوارەوە چەند تایبەتمەندیەکی کەسی ژەهراوییە کە تا زوو لێی دووربکەویتەوە کەمە:

 

کۆنتڕۆڵکردن

 

هەوڵدەدات بەهەموو جۆرێک کۆنتڕۆڵت بکات و ناچارت بکات بەپێی خواست و ویستی ئەو هەڵسوکەوت بکەیت و بجوڵێیتەوە.

 

داوایلێبوردن نەکردن

 

کاتێک هەڵەیەک دەکات بەهیچ جۆرێک ئامادەنییە ددانی پێدا بنێت و هەموو کاتێک لەسەر خۆی لایدەبات بۆ ئەوەی ناچار نەبێت داوای لێبوردن بکات.

 

بێکەڵکی گفتوگۆ

 

هەندێکجار دەگەیتە ئەو بڕوایەیی کە گفتوگۆکردن بێکەڵکە لەگەڵ ئەو کەسەدا و هیچ ناگەیتە ئەنجام، بۆیە ناچاریت خۆتی لێ بەدوور بگریت.

 

 

تەلەفوون و گریان

 

هەمووکات تەلەفونت بۆدەکات و دەستدەکات بەگریان و بۆڵە بۆڵ دەکات و وزەی خراپ بەتۆش دەبەخشێت.

 

 

وەڵامی “نا” قبوڵ ناکەن! 

کاتێک داوای شتێکت لێدەکەن و تۆش بۆت ناکرێت یان دەڵێیت “نا” ئیدی لێت شێتدەبێت و وا نیشانی دەدات کە هیچت بۆ نەکردووە.

 

سەرکەوتنەکانتی پێ ناخۆشە

کاتێک دەستکەوتێکت دەبێت هەستدەکات کە زیان بەو گەیشتووە و نایەوێت تۆ لەو باشتر بیت، بۆیە پێی ناخۆشە