سەردێر

ڕەنگ پەڕین لە منداڵدا چییە و کەی ڕوودەدات؟

کاڵ بوونەوە و رەنگپەڕینی منداڵ لە کەمخوێنیدا ڕوو دەدات و عادەتەن ئەندامانی خانەوادە لەبەر ئەوەی هەمیشە منداڵەکەیان لە پێش چاویانە خۆیان هەستی پێ ناکەن چونکە ڕێژەی خوێنی نەخۆشەکە بە هێواشی دێتە خوارەوەو ئەو ڕەنگە کاڵە بە ڕۆژو دوو ڕۆژ درووست نابێت بە تایبەتی لە کەمخوێنی کەم ئاسنیدا.
کاڵ بوونەوەکە بە زۆری لە لەپ و خەتەکانی دەستدا،”٨١”و “١٨”ەکە، لەگەڵ پەردەی چاودا دەردەکەوێت و دواتر لە هەموو پێست و دەموو چاویشدا هەستی پێ دەکرێت.
کەواتە ڕەنگ پەڕین و کاڵ بوونەوە یەکێک لە نیشانە گرنگەکانی کەم خوێنییە، ئەم نیشانەیە زۆربەی جار گەر هۆکارەکەی کەمی ئاسن بێت هەتا تەمەنی یەک ساڵی هەستی پێ ناکرێت و تەنها بە پشکنین کەم خوێنییەکە دەردەکەوێت.
نیشانەکانی تری کەم خوێنی؛
-نەمانی ئارەزووی خواردن.
-گەشەیەکی خاو.
-کەمبوونەوەی توانای زیرەکی منداڵەکە.
-بێ حەواسی.
-گەر خوێنی زۆر کەم بێت ڕەنگە کار لە فەرمانی دڵ بکات.
-لەو منداڵانەی کە “ووڕک گری هەناسەبڕن” حاڵەتەکە زیاد دەبێت بەهۆی کەم خوێنی کەم ئاسنی.
-هەنێ منداڵیش خۆڵ دەخۆن.
-هەنێ جاریش زوو ماندوو بوون و شەکەتی و تەنگەنەفەسی.
د زانیار هیوا فەریق
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان