سەردێر

بەر لەوەی داوای تەڵاق و جیابونەوە بکەیت، ئەم ٧ پرسیارە لە خۆت بکە

بەپێی توێژینەوەکان توانای ژنان لە پاش تەڵاق و جیابونەوە بەڕێژەی ٧٣٪ و پیاوان بەڕێژەی ٤٣٪ دادەبەزێت، هەر بۆیە توێژەرانی دەروونی داوامان لێدەکەن پێش ئەوەی داوای جیابونەوە و تەڵاق لە هاوسەرەکەمان بکەین ئەم پرسیارانە لە خۆمان بکەین؟

 

– ئایا من لە باشترین دۆخی توانایی خۆمدام؟

 

هەستەکەی کە تۆ لەم پەیوەندیەدا دەتوانیت بەتەواوەتی تواناکانی خۆت و وزەکانت بەکاربخەیت؟ هاوسەرەکەت لەوەدا پشتگیریت دەکات؟ یاخود بەپێچەوانەوە هاوسەرەکەت ڕێگریەکی گەورەیە لەبەردەمت بۆ گەیشتن بە خواست و ئامانجەکانت؟

 

– پلانی هاوبەشمان هەیە؟

 

تۆ خەیاڵت لای منداڵە  و گەورەکردنیانە و هاوسەرەکەشت جاری هەر بیریشی لێناکاتەوە؟ ئەو دەیەوێت بچێت بۆ وڵاتێکی دیکە بژی و تۆش دەتەوێت لێرەبیت؟ پرسیاری ئەوە لە خۆت بکە کە ئایا ئێوە پلانی هاوبەشتان هەیە لە ژیان یان هەریەکەتان بە ئاراستەیەک دەڕۆن.

 

– قسەدەکەین بەیەکەوە؟

 

ئایا تۆ لەگەڵ هاوسەرەکت قسەکردن و گفتوگۆکردن هەیە لە نیوانتان ؟ یاخود تۆ لەژیانی ئەودا گرنگیت نییە و کەسێکی پلە دوویت؟ ئەمە دەتوانێت ئاستی خۆتت لە پەیوەندیەکە بۆ دیاری بکات.

 

 

– ئایا زۆرترین کات خەمبارم یان دڵخۆش

 

ئاساییە لە پەیوەندیدا ناخۆشی و خەفەت هەبێت، بەڵام دەبێت لەخۆت بپرسیت کە زۆرترین کات ژیانی تۆ کامەیانە و لەسەر ئەو بنەمایە بڕیار بدەیت، نەک ئەوەی تەنها ناخۆشیەکانت لەبەرچاو بێت.

 

 

– ئایا چاوپۆشی لە هەڵەی یەک دەکەین؟

 

لەژیانی ژن و مێرددا ئاساییە کە هەڵە ڕووبدات، بەڵام دەبێت ئەو پرسیارە لە خۆت بکەیت کە ئایا ئێوە چاوپۆشی لەهەڵەیی یەکدی دەکەن یاخود هەموو شتێک بۆ یەکدی هەڵدەگرن ە دەیدەنەوە بەڕووی یەکتردا.

 

– بۆچی دەتەوێت لەو کەسە دوور بکەویتەوە؟

 

ئایا ئەو کێشانەی هەتانە چارەسەری نییە؟ گەر جیابویتەوە لەگەڵ کەسێکی دیکەشدا هەمان کێشەو نابێتەوە؟

 

 

– ژیانم باشتر دەبێت پاش تەڵاق؟

تۆ دڵنیایت لەوەی کە گەر جیابویتەوە پاش ماوەیەک پەشیمان نابیتەوە؟ ئایا ژیانت لەپاش جیابونەوەکە لە رووی ماددی و مەعنەوەیەوە باشتر دەبێت یان خراپتر؟

 

 

لە دەرئەنجامی وەڵامی یەم پرسیارانە دەتوانیت دوا بڕیاری خۆت بدەیت، نەک بە شێوازێکی هەڵە و پەلە.