سەردێر

چەند ئامۆژگاریەکی باوی خەڵک کە پێویستە چیدیکە گوێی لێنەگریت

هەندێک ئامۆژگاری هەیە کە وەک پەندێکی لێهاتووە و لە زۆرێک لە کێشەکاندا هاوڕێ و کەسە نزیکەکانت وەک ئامۆژگاریەک پێتی دەڵێن، لەکاتێکدا ئەو ئامۆژگاریانە هەڵەن و پێویستناکات گوێیان لێبگریت، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

– تەماشایی ئەو کەسانە بکە کە دۆخیان لە تۆ خراپترە

 

بەراوردکردنی ئەزمونی خۆت بەوانی دیکە هەڵەیە، جگە لەوەی گەر ئەوەت کرد دەبێت چاو لە کەسی پێش خۆت بکەیت نەک دوای خۆت، هاوکات مەرج نییە ئەوەی تۆ لە دورەوە دەیبینیت لە نزیکەوە بەو جۆرەبێت.

لە لایەکی دیکەشەوە هەموو کات لەو دۆخەی تۆی تێدایت خراپتر هەیە و کارکردن بەم ئامۆژگاریە ڕێگرە لە بەرەوپێشچونت.

 

 

– پێویستە ڕابێیت لەگەڵیدا

 

کاتێک کەسێک لە کێشەیەکدا ئامۆژگاریت دەکات و دەڵێت ( پێویستە ڕابێیت لەگەڵیدا) دیارە مەبەستی نییە کێشەکەت بۆ جارەسەر بکات و دەڵێت دەبێت خۆتی لەگەڵ بگونجێنیت، لەکاتێکدا ئەوە هەڵەیە و پێویستە چارەسەر بدۆزیتەوە نەک ڕاهاتن لەگەڵ هەڵەکە.

 

– لەبیری کە

 

ئەمەش یەکێکی دیکەیە لە ئامۆژگاریە هەڵەکان، چونکە تەنها بەلەبیرکردن خودی کێشەکان چارەسەر نابێت.

 

 

– مەوەستە و بەردەوام بە

ئەم ئامۆژگاریە ڕەنگە لەبواری بزنس و ئابوری سەرکەتوو بێت، بەڵام لە بواری ژیانی تایبەتی خۆت نا، چونکە گەر لەکارەکت ڕازیی نیت و دڵخۆش نیت، یان هاوڕێکەت بە مەبەستێک لەگەڵتدایە، پێویستە بوەستیت و بەردەوام نەبیت.

 

 

– لەسەر هەڵەی ڕابردوو سەرزەنشتی خۆت مەکە

گرنگە کە ئێمە سوود لە هەڵەکانی ڕابردوو وەربگرین و لە داهاتوو دوبارەی نەکەینەوە، نەک هەر بیخەینە سەر دۆخ و کەسەکانی دەوروبەرمان و خۆمانی لێدەربکەین.