سەردێر

٧ خۆراک کە باشترە شێوازی خواردنی بگۆڕیت تا زیاتر سوودی لێببینیت

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خۆراکە بە باشترە شێوازی خواردنی بگۆڕیت تا زیاتر سوودی لێببینیت:

 

-کێوی باشترە پاک نەکرێت و بە توێکڵەکەیەوە بخورێت، چونکە زۆرێک لە ماددە سوودبەخشەکانی تێدایە

 

 

-باشترین ڕێگا بۆ خواردنی سیر ئەوەیە کە پارچە پارچە بکرێت و ١٠ خولەک جێبهێڵدرێت پاشان بخورێت، چونکە بەو جۆرە ئەنزیمەکانی باشتر کاری خۆیان دەکەن.

 

 

-برۆکولی باشترە بە کاڵی بخورێت و کوڵاندنی وادەکات بەشێکی زۆر لە ماددە سوودبەخشەکانی لەدەستبدات

 

 

-ئەو ئاوەی لە ماست دەردەچێت بەشێکی زۆر لە ماددە سودبەخشەکانی ماستەکەی تێدایە و باشترە تێکەڵبکرێتەوە لەگەڵ ماستەکەدا  و بخورێت، نەک ئەوەی فڕێ بدرێت

 

 

-شلیک نابیت قاشقاش بکرێت و هەڵبگیرێت چونکە ماددە سودبەخشەکانی لەدەستدەدات

 

-تەماتە باشترە بکوڵێندرێت پاشان بخورێت، بەو جۆرە ماددە خۆراکیەکانی باشتر سوود دەگەیەنێت

 

 

-توێکڵی خەیار میکرۆبی زۆر هەڵدەگرێت و دەبێت زۆر باش بشۆرێتەوە پاشان بخورێت، ئەگەر نا باشترە پاکی بکەیت پاشان بیخۆیت