سەردێر

شەنگار ڕەزا یەکەم بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە

خانمە گۆرانیبێژێکی نوێ بەناوی شەنگار رەزا یەکەمین بەرهەمی خۆی بەناوی بڵاوکردەوە.

شەنگار لەباەری کارەکەیەوە ڕایگەیاندووە”‎ “یەکەم کلیپم بە ناوی “پێم بڵێ” لە تێکست و ئاوازی نەوید زەردی بڵاو بۆوە”

شەنگار رەزا خەڵکی شاری سلێمانییە، گرێبەستێکی پێنج ساڵ کارکردنی لەگەڵ کۆمپانیای فەیمەس پرۆدەکشن، کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی NZ Group و خاوەنەکەی نەوید زەردیە.

شەنگار وتوشیەتی”بەمزوانە ئەلبومێکی کورت کە لە چوار گۆرانی پێکدێت بڵاودەکەمەوە، دواتریش ئەلبومێک بە زمانی ئینگلیزی”

لە پاش بانە و سانا بەرزنجی و شاناز زاهیر، ئەم خانمەش دەبێتە یەکێک لە دیارترین ئەو گۆرانیبێژانەی لەگەڵ نەوید زەردی کاردەکەن.