سەردێر

چۆن بە شێوازێکی سرووشتی چارەسەری قینچکە سڵاوە دەکەیت

قینچکە سڵاوە، کیسێکی چەوری وردە کە وەی زیپکەیەک وایە و لەسەر چاور درووستدەبێت، کەسی توشبوو چاوی سوردەبێتەوە و هەست بە ئازار دەکات، دەتواندرێت بە چەندڕێگایەکی سروشتی ئەم نەخۆشییە چارەسەر بکەیت:

– کەمێ ئاوی گەرم بدە لە خاولیەک و دواتر خاولیە تەڕەکە بۆماوەی ١٠ تا ١٥ خولەک بخەرە سەر چاوەکانت، ئەم کارە چەند جارێک دووبارە بکەرەوە بۆ چارەسەری گونجاو.

– کیسەیەکی چا بهێنە و بۆ ماوەی ١٠ تا ٥ خولەک لەسەر چاوەکانت بێت، بەڵام با کیسە چاکە گەرم نەبێت.

 

چۆنیەتی چارەسەرکردنی هەوکردنی چاو:

لە کاتی هەوکردنی چاو، کەمێک هەنگوین و ئاو تێکەڵ بکە و بیدە لە لۆکەیەک، دواتر لۆکەکە بۆ ماوەی ٥ تا ١٠ خولەک بدە لە چاوەکانت و لەسەری دابنێ.