سەردێر

به‌م ڕێگا ئاسانانه‌ ئه‌م هاوینه‌ خۆت له‌ ده‌ست مێرووله‌ ده‌رباز بكه‌

بونی مێرووله‌ له‌ نێو ماڵدا بێزاركه‌ره‌ و پاككردنه‌وه‌شیان كارێكی ئاسان نییه‌ به‌و پێیه‌ی به‌نێو ماڵه‌كه‌دا بڵاو ده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه‌ بیرۆكه‌یه‌كی باشن بۆ ده‌ربازبوون له‌ مێرووله‌:

 

-شه‌ربه‌تی لیمۆ

 

-شه‌ربه‌تی لیمۆ كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ی مێرووله‌ له‌ ماڵدا ئه‌ویش له‌ رێگای ڕژاندنی له‌و شوێنانه‌ی كه‌ مێرووله‌كه‌ دێته‌ ژوره‌وه‌.

 

-توێكڵی خه‌یار

ده‌توانیت توێكڵی خه‌یار له‌و شوێنانه‌دا جێ بهێلیت كه‌ مێرووله‌ی لێوه‌ دێت و ده‌بێته‌ هۆی دورخستنه‌وه‌یان.

 

-سركه

-هه‌موو چێشتخانه‌یه‌ك سركه‌ی تێدایه‌و هۆكارێكی باشه‌ بۆ دورخستنه‌وه‌ی مێرووله‌ له‌ ماڵه‌كه‌ت، ده‌توانیت كه‌مێك سركه‌ له‌و ناوچانه‌دا بڕژیت كه‌ مێرووله‌كانی لێوه‌ دێن.

 

-دارچینی

-زه‌یتی دارچینی یاخود تۆزه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاودا تێكه‌ڵ بكه‌و بیپرژێنه‌ به‌و ناوچانه‌دا كه‌ مێرووله‌ی لێیه‌، به‌و جۆره‌ش ده‌ربازتده‌بێت لێیان.