سەردێر

٧ شت کە نابێت لە پارەدا دەستی لێبگریتەوە، چونکە دواتر زیانت پێدەگەیەنیت

زۆر گرنگە کە بە ژیرانە پارە خەرج بکەیت و داهات و خەرجی خۆت ڕێک بخەیت و پارە پاشەکەوت بکەیت، بەڵام ئەمەی خوارەوە ٧ شتە کە نابێت لە پارەدا دەستی لێبگریتەوە، چونکە دواتر زیانت پێدەگەیەنیت:

 

کۆکردنەوەی پارەی کەم بۆ کڕینی شتی گەورە

 

یەکێک لە هەڵە باوەکان کە زۆریک لە گەنجان ئەنجامی دەدەن و دواتر بە تەمەنیان باجەکەی دەدەن ئەوەیە ڕەزیلیەکی زۆر دەکەن بۆ ئەوەی بۆنموونە خانو یاخود ئۆتۆمبێڵ بکڕن و کاتێک پێیدەگەن گەنجێتیان ڕۆشتووە و چێژی نەماوە، بۆیە گرنگە کە لەجیاتی ئەوە بۆنمونە بیر لە گۆڕینی پیشەکەت بکەیتەوە بۆ باشتر، یاخود چێژ لە ساتەکانی گەنجیت وەرگرە

 

 

وەربەرهێنان لە کەرەستەی ناوماڵ

 

چەندێک گرنگە کە لە بواری بزنسدا وەبەرهێنان بکەیت، لە کڕینی هەندێک کەرەستی ناوماڵیش بەهەمان شێوە، بۆنمونە ئامێری جلشۆر کات و توانایەکی زۆرت بۆ دەگەڕێنێتەوە و نابێت لەو شتانەدا ڕەزیلی بکەیت.

 

 

داوای یارمەتی لە هاوڕێ و بانگنەکردنی کەسی شارەزا

 

زۆرجار بۆ ئەوەی پارەکەت نەڕوات داوای هاوکاری لە هاوڕێکانت دەکەیت بۆنمونە بۆ ماڵ گواستنەوە، بەڵام بە خاوی گواستنەوەکە و کرێی هاتوچۆ و کڕینی ژەمە خۆراک و هەندێک لەو خەرجیانە نزیکدەبێتەوە لەوەی بە کۆمپانیا کارەکە بکەیت، جگە لەوەی خۆشت زۆر ماندوو دەبیت و جاری دیکەش ناچاردەبیت تۆش بچیت هاوکاری ئەو هاوڕێیەت بکەیتەوە.

 

چونە سەرماڵ

ەمەش یەکێکی دیکەیە لە کێشە باوەکان، بۆ ئەوەی کرێ نەدەیت دەچیتە سەرماڵ، بەڵام دواتر کێشەیەکی زۆری بوک و خەسوت بۆ درووستدەبێت کەناتوانێت بە ئاسوودەی بژیت و ناچاریت دواتر بە شەڕەوە بچیتەوە کرێوە.

 

 

لایڤ هاک و بیرۆکە کۆنەکان

بۆنمونە پاکەڕەوە ناکڕیت و لەجیاتی ئەوە بە ئاو و سۆدە پاکی دەکەیتەوە، دواتریش دەرئەنجامێکی باشیشت بەدەست ناگات.

 

گرنگی بە تەندرووستیت نادەیت

ناچیت بەدەم ئەو پێداویستیە پزیشکیانەوە کە پێویستە و دواتر ناچار دەبیت پارەی زیاتر خەرج بکەیت چونکە دۆخەکەت خراپتر دەبێت

 

 

قورمارکردن بە تەندرووستیت

زۆرجار لەبەر  نرخەکەی خواردەمەنی کوالێتی باش ناکڕیت و خواردەمەنی خراپ و هەرزان دەکڕیت، ئەمەش وەک قومارکردن وایە بەتەندرووستیت چونکە ڕەنگە زیانت پێنەگات و پارە قازانج بکەیت، ڕەنگیشە زیانت لێبدات و ناچاربیت دواتر پارەی زیاتر لە تەندرووستیت خەرج بکەیت.