سەردێر

چەند بەکارهێنانێکی تەباشیر بۆ کاروباری ناوماڵ کە زۆر بەسوودە

ئەمەی خوارەوە چەند بەکارهێنانێکی تەباشیرە بۆ کاروباری ناوماڵ کە زۆر بەسوودە:

 

-بۆ لێکردنەوەی چەوری خواردەمەنی بەسەر جلەکانەوە، تاباشیری لێبدە و ١٠ خولەکێک پێوەی جێبهێڵە، دواتر بیشۆ و زۆر بەباشی لێی دەکاتەوە

 

-دەتوانیت تەباشیر بەکاربهێنیت بۆ شاردنەوەی کون و کەلەبەری دیواری ماڵەکەت

-بۆ ڕێگری لە مێروولە بازنەیەک بە تەباشیر بەسەر ئەو شوێنەدا بکێشە کە لێیوە دێنە دەرەوە، دواتر دەبینیت کە وەک جادوویەک کاردەکات

 

 

-تەباشیر لەگەڵ کەرەستە ئاسنەکان دابنێ، کاریگەری شێ ناهێڵێت و ڕێگری دەکات لە ژەنگ هەڵهاتنیان

 

-بەهەمان شێوە دەتوانیت لەگەڵ کەرەستە ستیل و جوانکاریەکاندا دایبنێیت و ناهێڵێت شێ کاریگەریان لەسەر بکات و ڕەنگیان کاڵ بکاتەوە

 

 

-دەتوانیت بیکەیتە ناو کەنتۆری جلوبەرگەوە بۆ ئەوەی بۆنی ناخۆش درووستنەبێت.