سەردێر

مــنداڵ کـــەی پێــــی دەگــــرێ؟

بەگشتی منداڵ لە تەمەنی ۱۲ مانگی پێ دەگرێ ، هەندێ منداڵ زووتر پێدەگرن هەندێک لە ١٠ مانگی بەڵام هەندێکی تر تا ۱۸ مانگی پێ ناگــــرن. ئەو منداڵانەی کە قنە خشکێ دەکەن تا تەمەنی ٢ ساڵی ئەگەری هەیە پێنەگــــرن.

سەرەتا وا پێویست دەکات بە پبێ پێڵاو منداڵەکەت فێری رۆشتن بکەیت چونکە هەندێ جار لە پێکردنی پێڵاو وا دەکات منداڵ درەنگتر پێبگرێـــــــــــت.

بەڵام گەر منداڵ دوای تەمەنی ۱۸ مانگی پێی نەگرد دەبێ سەردانی پزیشکی پسپۆری مناڵان بکات بۆ ئەو مەبەستـــە.

دکــتۆر ئـاکــــۆ کـــریــم جـــلال
پزیشکی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان