سەردێر

میران عەلی نەفرەت دەکات

هونەرمەند میران عەلی نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەناوی “نەفرەت” بڵاوكردەوە.
بەرهەمە نوێکەی میران تێکستەکەی لەلایەن لاوك دانا عەبدولجەبار دانراوە، سیامەك فەقێزادە كاری میكس و ماستەرینگ و ئەڕێنجمێنتی بۆ كردوە، بڵند سۆران كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە و یەکێکە لە تراكەكانی ناو ئەلبومی “100 پرسیار”.
میران عەلی لەدایکبوی 1995 ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی “خۆشترین دەنگ”، خاوەنی چەند کلیپ و گۆرانیەکە، بە هەردو کلیپی “سلێمانی، خۆشمدەوێی” ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.