سەردێر

بۆئەوەی بە بەرچاوی خۆتەوە کێشت دابەزێت، ئەم ٦ یاسایە بۆخۆت دابنێ

پێویستە دان بەوەدا بنێین كە زۆربەی كات بۆ برسێتی نان ناخۆین تەنها لەبەر بێتاقەتی و كەئابەی ڕۆژانە خوو دەدەین بە خواردن و بێ‌ ئەوەی بەخۆمان بزانین زۆر دەخۆین كەئەوەش دەبێتە هۆی قەڵەو بون و زیاد بونی كێش، ئێمە لە (خێزان) هاکێکی ناوازەتان پێدەلێین لە چۆنێتی نان خواردن كە بە دڵنیاییەوە كێشت دا دەبەزێنێت:

– هەمیشە ئاگاداری ئەم دوو یاسایە بە

لەكاتی نان خواردن دا هەمیشە هەوڵ بدە دوو جۆر خواردن لەسەر قاپەكەت بێت ئەویش گۆشت و قاپی لاوەكی كە پێویستە زەڵاتەو سەوزەوات بێت كەهەمیشە لەگەڵ ژەمی سەرەكیدا بیخۆ.

 

– شوێنی نانخواردنت بگۆرە

دەتوانیت قاپی خواردنەكەت ببەیت بۆ ژوری دانیشتن یاخود ناو باخچەكە یان  سەر بەلەكۆنە ئەوە وادەكات ئارەزوت بۆ خواردن بگۆرێت و كەمتر گرنگی بە خواردنەكە بدەیت.

 

– بەڵگەی تاوانەکەت لامەبە

بەزوی سفرەی بەردەمت پاك مەكەرەوە و پاشماوەی خواردنەكان لەبەردەمت جێ‌ بهێڵە تا هەست بكەیت زۆرت خواردوەو هەست بە كەم خواردن نەكەیت.

 

– قاپی بچوک

هەوڵ بدە ئەو قاپەی بەكاری دەهێنیت بۆ نانخواردن بچوك بێت چونكە لەكاتی نان خواردن دا ئەوەندەی لە هەوڵی ئەوە داین خواردنی ناو قاپەكە تەواو بكەین گرنگی بە تێربون نادەین. بۆیە وا باشترە قاپی خواردنەكەت بچوك بكەیت.

 

– نانخواردن بەتەنها

هەوڵبدە هەمیشە بە تەنها نان بخۆیت چونكە كاتێك لەگەڵ برادەر یان هاوڕێ‌ دایت زیاتر حەز بە خواردن دەكەیت و دوو ئەوەندەی كاتی تەنهای نان دەخۆیت بۆیە هەمیشە هەوڵ بدە بە تەنها ژەمی سەرەكی بخۆیت.

 

– کڕینی پێداویستی

لەكاتی بازاركردندا تەنها ئەو خواردنانە بكرە كە پێویست بۆ ماوەی هەفتەیەك و زیادە رۆی مەكە لە شت كرینەكانت.