سەردێر

چەند تایبەتمەندیەکی ژنانە کە گرنگە لە هەموو خانمێکدا هەبێت

ئەمەی خوارەوە چەند تایبەتمەندیەکی ناوازەی ژنانە کە گرنگە لە هەموو خانمێکدا هەبێت:

 

-خانمی ژنانه‌ (أنوثة)

-ئه‌مجۆره‌ ژنانه‌ن كه‌ هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ژنانه‌یان له‌ ناسكی و نازو هه‌ست و سۆز تێدایه‌.

 

-خانمی ژیر

-ئه‌مه‌ش ئه‌و ژنانه‌ن كه‌ به‌ شاره‌زای و ژیرانه‌ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر شته‌كان ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت گه‌ر كاردانه‌وه‌شیان هه‌بێت ئه‌وا په‌له‌ناكه‌ن له‌ بڕیاریداندا.

 

-خانمی به‌سۆز

-ئه‌و جۆره‌ ژنانه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵیدا هه‌ست به‌ دڵنیایی و هه‌ست و سۆزی ته‌واوه‌تی ده‌كه‌یت.

 

-خانمی قایل

-ئه‌و جۆره‌ ژنانه‌ن كه‌ قایلن به‌وه‌ی كه‌ هه‌یانه‌و له‌ ژیانی هاوسه‌رگیری و تایبه‌تمه‌ندی دارای و ئابوری خۆیان ڕازین.

 

-خانمی دڵپاك

-ئه‌و خانمانه‌ن كه‌ له‌ هیچ دۆخێكدا ڕق و كینه‌ له‌كه‌س هه‌ڵناگرن، هه‌ستیش به‌ ئازاره‌كانی كه‌سانی ده‌وروبه‌ر ده‌كه‌ن و هه‌وڵی دڵ ڕاگرتنیان ده‌ده‌ن.

 

-خانمی لێبورده‌

-ئه‌و جۆره‌ خانمانه‌ن كه‌ لێبورده‌ن و ده‌توانن دڵێكی باشیان هه‌بێت و هه‌ڵه‌كان تێپه‌رێنن.

 

-خانمی پشتگیر

-ئه‌و خانمانه‌ن كه‌ به‌رده‌وام له‌ پشتی هاوسه‌ره‌كانیان و متمانه‌شیان به‌خۆیانه‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی ژیان و كاردانه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت.