سەردێر

چەند کاڵایەک کە لە ژیانتدا تەنها یەک جار دەیکڕیت

هەندێک کۆمپانیا هەیە لە جیهاندا کە کاڵای زۆر کوالێتی باش بەرهەم دەهێنێت و بە نرخی گران بە کڕیارەکانی دەفرۆشێت، بەڵام گرەنتی تەمەن دەدات بە  کڕیارەکان و   تا کەسەکە لە ژیاندا بێت پێویستی بە کاڵای دیکەی هاوشێوە نابێت، ئەمەی خوارەوە هەندێکە لەو کاڵایانە:

 

کۆمپانیای  Briggs & Riley لە ساڵی ١٩٩٣ دامەزراوە و جانتای گەشت بەرهەم دەهێنێت کە گرەنتی تەمەنی لەگەڵدایە و گەر بە هەر هۆیەکیش بشکێت ئەوا بێ بەرامبەر بۆت چاک دەکەنەوە

 

کۆمپانیای Calphalon گرەنتی تەمەن دەدات بە کڕیارەکانی

 

فلاش میمۆری مارکی Kingston گرەنتی تەمەنی لەگەڵدایە

 

کۆمپانیای Cross قەڵەمی جۆراوجۆر بە گرەنتی تەمەنەوە دەدات بە کڕیارەکانی و ئەزمونی سەرکەوتووی ١٧٠ ساڵی هەیە.

 

 

ڕەنگە لات سەیر بێت بەڵام کۆمپانیایی Darn Tough Vermont گۆرەوی دەفرۆشن بە گرەنتی تەمەن و گەر دڕا بۆت دەگۆڕن.

 

چەتری مارکەی Davek گرەنتی تەمەنی لەگەڵدایە و کۆمپانیاکە دەڵێن”ئەمە دواهەمین چەتر دەبێت کە بیکڕیت”

 

مارکەی Maglite بۆ درووستکردنی لایتی دەستی، بەرهەمەکانی بە گرەنتی تەمەن دەفرۆشێت