سەردێر

لە کوردستانەوە بەبێ بەرامبەر سەردانی مۆزەخانەی بەڕیتانی بکە لە لەندەن

مۆزەخانی بەڕیتانی لە لەندەن یەکێکە لە گەورەترین و بەناوبانگترین مۆزەخانەکانی جیهان کە بەشێکی زۆر لە شارستانیەتی گەلانی جیهانی بە درێژایی مێژوو تێدا کۆرکراوەتەوە.

لە سەردەمی دەسەڵاتی بەڕیتانیەکاندا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، حکومەتی ئەو وڵاتە بەشێکی زۆر لە ئاسەوارە مێژوویەکانی بردۆتە ئەو مۆزەخانەیە و ئێستاش تێیدا نمایش کراوە، لە نێویشیاندا ژمارەیەکی زۆر لە ئاسەواری مێژووی ئاشووریەکان و بابلیەکان و سریانیەکان لەو مۆزەخانەیەدا بوونی هەیە.

جگە لەوەش مۆزەخانەکە بڕێکی زۆر  و گرنگی ئاسەواری مێژووی یۆنانیەکان و ڕۆمانیەکان و مسیریەکانی لەخۆگرتووە.

لەپاش بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیەکەمجار مۆزەخانەکە بە شێوازی ئۆنلاین دەرگاکانی بەڕووی خەڵکدا کردەوە و تۆش لە ماڵەکەی خۆتەوە دەتوانیت سەردانی سەرجەم بەشەکانی بکەیت:

 

بۆ سەردانکردنی مۆزەخانەکە کلیک لێرە بکە