سەردێر

چۆن منداڵە ٦ مانگ بۆ ١ ساڵەکەت فێری شت دەکەیت؟ ئەم خاڵانە ڕەچاو بکە!

هەر تەمەنە و تاکتیکی تایبەت هەیە بۆ پەروەردە و فێرکردنی منداڵ، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکی گرنگە لە فێرکاری منداڵی ٦ مانگ بۆ ١ ساڵ دەتوانیت ڕەچاوی بکەیت.

-پێویستە لەكاتی قسەكردندا، ڕووت لە منداڵەكە بێت.

-باسی هەرشتێكت بۆ كرد یان ناوی هەرشتێكت هێنا، پەنجەی بۆ درێژبكە.

-هانی منداڵەكەت بدە و بە دیاری تایبەتی دڵخۆشی بكە.

-ڕێگەی جوڵانەوە و یاری لە منداڵەكەتان مەگرن.

-بە پرسیاركردن و وڵامدانەوەی دروست منداڵەكەتان فێربكەن شتەكان بناسێتەوە و لێكیان جیا بكاتەوە.

-بە زۆر منداڵەكەت فێری شت مەكە.

– ئەگەر منداڵەكەت هەستی بە ماندوبوون كرد، ڕاستەوخۆ كاری فێركاری بوەستێنە.