سەردێر

هۆکار چییە کەسێک دەبێت بە چەپە؟ بۆچی ڕێژەیان کەمترە و تایبەتمەندیان چییە؟

ڕەنگە هەر یەک لە ئێمە کەسانێک بناسین کە چەپەن، یاخود خۆمان لەو کەسانە بیین و چەپە بین، بەڵام تا ئێستا پرسیووتە کە هۆکار چییە کەسێک دەبێت بە چەپە؟ بۆچی ڕێژەیان کەمترە و تایبەتمەندیان چییە؟

 

-شێوازی دانیشتنی کۆرپە لە سکی دایکیدا کاریگەری هەیە لەسەر ئەوەی کام دەستەیانی بەکار بهێنێت، بەتایبەتیش سەری منداڵەکە بەلای کام قۆڵەدا کەوتبێت دواتر زیاتر ئەوە بەکاردەهێنێت.

 

 

-شەپۆلی سەرووی دەنگ Ultrasound یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان کە کاریگەری لەسەر مێشکی منداڵەکە هەیە و وادەکات ببێتە چەپە.

-هۆڕمۆنەکانیش کاریگەریان هەیە و ئەو دایکانەی زیاتر حەبی هۆڕمۆنی synthetic estrogen دەخۆن ئەگەری منداڵی چەپەیان زیاترە.

 

 

-بەهۆی ئەوەی زۆربەی خەڵک ڕاستەیە، دەسەڵاتی زۆرینەیان هەیە هەر بۆیە زۆرێک لە شتەکان بۆ کەسی ڕاستە درووستدەکرێت نەک چەپە.

 

 

سوودەکانی چەپەبوون:

 

کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگ هەیە لە کەسانی چەپەدا کە ئەمەی خوارەوە گرنگترینیانە:

 

-مێشکیان باشتر توانای هەڵگرتن و لەبیربوونی زانیاریەکانی هەیە

 

 

-توانای بیرکردنەوەی جیاواز و داهێنەرانەیان زیاترە

-لە وەرزش و یاریە وەرزشیەکاندا بەتواناترن

 

 

-لە شۆفێریدا بەتواناترن