سەردێر

تابلۆیەک بە ٣٨ ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت

لە زیادکردنێکی ئاشکرادا تابلۆیەکی هونەری هونەرمەندی ئەمریکی مارک ڕۆسکۆ بە ٣٨ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.

تابلۆکە تەنها چوارگۆشەکی شینە بە تۆنی جیاواز و بە زەیتی کێشراوە و بەهۆی ئەوەی ناوی نییە، ناونراوە “بێناونیشان”

هەندێک لە هاوڵاتیان سەرسوڕمانی خۆیان بەرامبەر ئەو نرخە زۆرە دەربڕیوە و ئاماژەیان بەوەداوە کە گەر ئەو تابلۆیەیان بە بەلاشیش پێبدەن نایانەوێت

مارک ڕۆسکۆ ئەم تابلۆیەی لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٧٠ کێشاوە بەماوەیەکی کەم بەر لەوەی خۆی بکوژێت.

ئەمەش چەند نمونەیەکە لە کارەکانی: