سەردێر

نەوید زەردی: گۆرانیەکەی من و شاناز بێ پلان بووە وتەنها بۆ ڕازاندنەوەی جەژن بووە

هونەرمەند نەوید زەردی بەرهەمێکی نوێی بەناوی كوردە لەگەڵ شاناز زاهیر بەشێوازی دوێت بڵاوکردەوە.

نەوید زەردی ڕایگەیاندووە”ئەم گۆرانیە لە دەرەوەی پلانەکانی خۆم بو و تەنیا بۆ دڵخۆشی ئێوە ئامادەمان کرد تاکو بە بەرهەمێکی کوردەواری و جلی کوردی ئەم جەژنەتان بۆ بڕازێنینەوە”.

تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن نەوید و مازیار فایەق نوسراوە، ناوید خۆی ئاوازەکەی بۆ داناوە، لە دەرهێنانی محەمەد بازە.

نەوید زەردی و شاناز زاهیر لەئێستادا لەچوارچێوەک کۆمپانیا هونەریەکەی نەوید بەیەکەوە کاردەکەن و مانگی شوباتی ئەمساڵ گۆرانی “شەرم مەكە”شیان بڵاوكردەوە