سەردێر

چەند ئامۆژگاریەکی گرنگی تەندرووستی کە بۆ جەژن پێویستت پێی دەبێت

ئەمەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەکی گرنگی تەندرووستییە کە بۆ جەژن پێویستت پێی دەبێت:
– لە کاتی (تسمم) ژەھراوی بوونی گەدە ١ تا ٣ پەرداخ شیر بخۆرەوە لەگەل ٢ تا ٤ بەرداخ ئاوی شلەتێن و دووربکەوە لە خواردنی قورس

– لەکاتی سکچون و ژانە سک ١ ملاک ھەنگوین یان ١ ملاک سماق (ترشە) لەناو ١ بەراخ ئاو لەگەل ٢ تا ٣ دنکە قەرنەفل
١ تا ٣ جار دووبارە بکەوە لەگەل ٢ تا ٤ بەرداخ ئاو

– لە کاتی ڕشانەوە یان ھێلنج ھاتنەوە ١ سێوی زەرد بێ پەلک لەگەل ٢ گلاس ئاو و ١ ملاک زەلاتە ھەنگوین لە عەسارە بدە بیکە شەربەت ھێواش ھێواش بخۆرەوە
١ تا ٣ جار دووبارە بکەوە

– لە کاتی قەبز بوون (٢ بەرداخ تووی تەڕ یان ووشک) یان (٥ دنکە قەیسی و ٢ گێزەر) لەگەل ٣ بەرداخ ئاو بکە شەربەت بخۆرەوە ڕۆژانە ٢ جار ئامادەبکە
– لە کاتی ژانەسەر ١ پارچە لیمون بخەرە ناو ١ بەرداخ چایەکی کەم کولاو لەم ڕۆژە ١ تا ٣ جار دووبارە بکەوە

– لەکاتی ژانی گورچیلە ١ تا ٤ خەیار و کەمێک کەرەوز لەگەل ٢ تا ٤ گلاس ئاو
یان شەربەتێک دروست بکە لە ١ سێوی کەسک و ١ کیوی و ١ لیمون و کەمێک کەڕەوز ٣ تا ٤ گلاس ئاو لە عەسارە بدە بیکە شەربەت بیخۆرەوە

– لە کاتی ژانی ددان ١ ملاک چایە تۆزی قرنفل لە ناو ١ پیالە ئاوی گەرم کە سارد بۆوە غەرغەرەی پێ بکە
١ تا ٣ جار دووبارە بکەوە

– ئاگاداری تەندروستی خۆتان بن ھەولبدەن لەم چەژنە خواردن کەم کەم بخۆن پەلە مەکەن

ئەگەر زۆریش پێوویست بوی بۆ بارێکی لەناکاو دەتوانی نامە بنێرن بە ژمارەی تایبەتی خۆم ٠٧٥٠٤٥٦٤٥٨٩ ڤایبەر یان واتس ئەپ

چەنژنتان پیرۆز بێت و نوێژ و ڕۆژووتان قبول بێت

 

ئامادەکردنی:

دکتۆر بدر سورچی
پسپۆڕی گیادەرمان