سەردێر

پێنج زانیاری گرنگ کە قاچەکانت لەسەر تەندروستیت ئاشکرای دەکات

زۆرێك له‌ نه‌خۆشیه‌كان ده‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی هێما و نیشانه‌ی جۆربه‌جۆر له‌سه‌ر جه‌سته‌مان دروستببێت، به‌شێكی زۆریش له‌و نیشانانه‌ له‌ قاچدایه‌ و ده‌توانیت له‌ رێگه‌یه‌وه‌ جۆری نه‌خۆشیه‌كه‌ت بزانیت.

–  مویه‌كی كه‌م له‌سه‌ر په‌نجه‌ی قاچ: ئه‌م جۆره‌ نیشانه‌یه‌ له‌ خانماندا ڕوده‌دات كاتێك هه‌ستده‌كه‌ن په‌نجه‌كانی قاچیان كه‌مێك مووی لێهاتووه‌ له‌ كاتێكدا پێشتر مووی پێوه‌ نه‌بووه‌، ئه‌وه‌ش هێمایه‌ بۆ بونی كێشه‌ له‌ سوڕی مانگانه‌دا.

– چاكنه‌بونه‌وه‌ی برین: گه‌ر هه‌ستتكرد برین و زامداربونی قاچت زۆر دره‌نگ چاكده‌بێته‌وه‌، ئه‌وا پێویسته‌ پشكنین بۆ رێژه‌ی شه‌كر له‌ جه‌سته‌تدا بكه‌یت چونكه‌ ئه‌وه‌ نیشانه‌یه‌كه‌ بۆ به‌رزی رێژه‌ی شه‌كر.

–  قاچی سارد: گه‌ر هه‌ستتكرد به‌رده‌وام قاچت سارده‌و هه‌ست به‌ ته‌زینی ده‌كه‌یت ئه‌وا پێویسته‌ پشكنین له‌ غوده‌ی ده‌ره‌قیدا بكه‌یت.

– ئاوسان: گه‌ر هه‌ستتكرد په‌نجه‌كانی قاچت و ده‌وره‌به‌ره‌كه‌ی ئاوساوه‌، ئه‌وا كێشه‌ له‌ سیه‌كانتدا هه‌یه‌.

–  نینۆكی زه‌رد و ئه‌ستور: گه‌ر هه‌ستت به‌وه‌ كرد كه‌ نینۆكه‌كانی په‌نجه‌ی قاچت ئه‌ستوربون و زه‌رد هه‌ڵگه‌راون، ئه‌وا نیشانه‌ی بونی به‌كتریایه‌ له‌ ژێر په‌نجه‌ی قاچه‌كانتدا.