سەردێر

گەر هاوسەرەکەت ئەم ٣ کارەی بۆکردیت، گومانت لە خۆشەویستیەکەی نەبێت

زۆركات گومانت هه‌یه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئایا به‌ڕاستی هاوسه‌ره‌كه‌ت تۆی خۆشده‌وێت و تۆ له‌ پله‌ی یه‌كه‌می گرنگیه‌كانی ئه‌ودایت؟ به‌ڵام پێویسته‌ بزانیت گه‌ر ئه‌و تۆی خۆشبوێت ئه‌وا ئه‌م 3 كاره‌ت بۆ ده‌كات:

-هاوسه‌ره‌كه‌ت پێویسته‌ له‌ خراپترین دۆخیشدا به‌رگه‌ت بگرێت، له‌ كاتی توڕه‌بون و هه‌ڵچون و یاخود له‌و كاتانه‌دا كه‌ تۆ له‌ بارودۆخێكی سۆزداری باشدا نیت، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆ نه‌كات و بزانێت كه‌ ئه‌وه‌ كه‌سایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی تۆ نییه! به‌ڵكوو تۆ كه‌سێكی له‌سه‌رخۆ و مهره‌بانیت.

-وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌یت تۆی خۆش ده‌وێت: خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ به‌و جۆره‌یه كه‌ خۆت هه‌یت، نه‌ك به‌و جۆره‌ی كه‌ ئه‌و تۆی ده‌وێت، گه‌ر بۆنمونه‌ له‌سه‌ر ستایلێكی تایبه‌ت بۆ قژت یاخود دابه‌زاندنی كێش زۆر بێزاری كردیت، یاخود گه‌ر له‌سه‌ر گۆڕینی خوڕه‌وشتێكی تایبه‌تت هه‌ڕه‌شه‌ی جیابونه‌وه‌ی لێكردیت ئه‌وه‌ مانای خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ نییه‌.

-تۆ یه‌كه‌مینیت: گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌ڕاستی تۆی خۆشبوێت ئه‌وا تۆی له‌ هه‌موو شتێكی دیكه‌ی ژیانی به‌لاوه‌ گرنگتره‌، بۆنمونه‌ خوێندن و كاركردن، به‌ڵام كاتێك هه‌وڵده‌دات ده‌ستخستن و ڕاگرتنی دڵی تۆ بخاته‌ پێش هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی دیكه‌ی ژیانیه‌وه‌، ئه‌وا مافی ئه‌وه‌ت نابێت گومان له‌ خۆشه‌ویسته‌یه‌كه‌ی بكه‌ت.

 

 

12/05/2017