سەردێر

کیسی مەمک چییە و چۆن هەستی پێدەکەیت؟

کیسی مەمک/ Breast cysts بریتیە لە تورەکەیەک کە شلەمەنی تێدایە، کیسی ناو مەمک بۆی هەیە لە یەک مەمکدا بێت یان لە هەردوولادا هەبێت، هەروەها بۆی هەیە یەک دانە بێت یان چەن دانەیەک بێت بە چەن قەبارەیەکی جیاواز.
– خانمەکە وەک ڕەقیەک هەستی پێ ئەکات لە کاتی پشکنینی خۆیی یان وەک تۆپەڵ و گرۆ لە شێوەی هێشوە ترێ.
– هەنێک جار دەردراوێکی سەوز یان قاوەیی لە گۆی مەمکەوە دەرئەچێت.
– ئازار دروست ئەکات.
– ئەگەر ژمارەیان زۆر بێت لە مەمکێکدا لەوانەیە قەبارەی ئەو مەمکە گەورەتر بێت و ئاوسانی هەبێت بە تایبەت پێش سووری مانگانە.
– هەنێک جار هەو کردن ڕوو ئەدات ، خانمەکە هەست بە ڕەقیەک و سووربونەوە و ئازارێکی زۆر ئەکات.
خانمی بەرێز هەر کات هەستت با ئازار و گۆڕانکاری کرد لە مەمکتا باشتر وایە پشکنینی بۆ بکەیت.

ئامادەکردنی:

د. سەناریا شوان