سەردێر

له‌ رۆژێكدا چه‌ند جار پێویسته‌ ڕوخسارت بشۆیت؟ ئه‌ی له‌ چكاتێكدا؟

بۆ پاكوخاوێن ڕاگرتنی ڕوخسارمان پێویسته‌ رۆژانه‌ و به‌ به‌رده‌وامی لانیكه‌م دوو جار ده‌موچاومان بشۆن تا ڕوخسارمان به‌ پاك و خاوێنی بهێڵینه‌وه‌.

ئه‌و دوو جاره‌ش باشتر وایه‌ كه‌ یه‌كێكیان له‌ به‌یانیاندا و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان له‌ شه‌وان به‌ر له‌ خه‌وتندا بێت، تا روخسارمان له‌و خۆڵ و پیسیه‌ پاكببێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی كاروباری رۆژانه‌وه‌ به‌سه‌ریه‌وه‌ ده‌نیشێت.


هاوكات پێویسته‌ ئاگاداری ئه‌و سابونه‌ش بین كه‌ ده‌موچاوی پێده‌شۆین و هه‌وڵبه‌ین ئه‌و سابونانه‌ به‌كار بهێنین كه‌ به‌ مادده‌ی سروشتی دروستكراون، تا زیان به‌ روخسارمان نه‌گه‌یه‌نێت و به‌ گه‌نجی بیهێڵێته‌وه‌.