سەردێر

بۆ ئەوەی بە گەنجی بمێنیتەوە پێویستە ئەم خاڵانە جێبەجێ بکەیت، یەکێکیان بریتیە لەوەی کە نازی خۆت هەڵبگریت

گه‌ر ته‌مه‌نت چۆته‌ 30 یاخود 40 یاخود ته‌نانه‌ت سه‌روتریش ئه‌وه‌ت له‌بیر بێت كه‌ ته‌مه‌ن ته‌نها ژماره‌یه‌و نابێت جوانی و ناوازه‌یت له‌ده‌ستبدات، بۆ ئه‌وه‌ی روخساریشیت هه‌ر به‌ گه‌نجی بمێنێته‌وه‌، ئه‌م 6 كاره‌ بكه‌:

 

-واز له‌ ستایله‌ كۆنه‌كه‌ی قژت بهێنه‌ كه‌ خوت پێوه‌ گرتووه‌و ستایلی نوێ بۆ قژت دابنێ به‌ جۆرێك له‌گه‌ڵ روخسار و شێوه‌تدا بگونجێ، ده‌توانیت شێوازی ستایلی Lob تاقی بكه‌یته‌وه‌.

-زۆربه‌ی خانمان كه‌ ته‌مه‌نیان ده‌چێته‌ سه‌روو 30 ساڵ گوێ به‌ ئه‌و ستیانه‌ ناده‌ن كه‌ له‌به‌ری ده‌كه‌ن به‌وه‌ش شێوه‌ی سنگیان پیر ده‌رده‌خات، هه‌ر بۆیه‌ ستیانه‌ كۆنه‌كات فڕێ بده‌و به‌پێی قه‌باره‌ی خۆت نوێیان بكه‌ره‌وه‌.

-گرنگی به‌ ماكیاجه‌كه‌ت بده‌، چونكه‌ ماكیاج وه‌ك شمشێرێكی دوو سه‌ره‌ وایه‌ ده‌توانێت گه‌نجت بكاته‌وه‌و ده‌شتوانێت نیشانه‌كانی پیریت زیاتر تێدا ده‌ربخات، زیاده‌ڕه‌وی مه‌كه‌ له‌ به‌كارهێنانی ماكیاجدا.

-هونه‌ره‌كانی ڕه‌نگ بزانه‌، چونكه‌ زۆربه‌ی خانمان له‌گه‌ڵ چونه‌ ته‌مه‌نیان ڕه‌نگه‌ زه‌قه‌كانی جلوبه‌رگ لاده‌به‌ن و ڕه‌نگی ڕه‌ش و قاوه‌یی و ڕه‌ساسی ده‌هێڵنه‌وه‌، كێ ئه‌م یاسایه‌ی داناوه‌؟ به‌ دڵی خۆت و به‌پێی گونجاوی له‌گه‌ڵ بۆنه‌و شوێنه‌كاندا ڕه‌نگ هه‌ڵبژێره‌.

-نازی خۆت هه‌ڵبگره‌، چون بۆ ئه‌نجامدانی مه‌ساجكردن و گرنگیدان به‌خۆت له‌ قه‌له‌قی و ماندویه‌تی دورت ده‌خاته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌م ته‌مه‌نه‌دا ئه‌و بابه‌تانه‌ پشتگوێ مه‌خه‌.

-گه‌شبین به‌، بۆ ئه‌م ته‌مه‌نه‌ گه‌شبینی و خه‌فه‌ت نه‌خواردن زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ گه‌نجی  بتهێڵێته‌وه‌، متمانه‌ی ته‌واویشت به‌خۆت هه‌بێت.