سەردێر

چۆن لە کەسایەتی کچێک تێدەگەیت بەبێ ئەوەی خۆی بزانێت؟ تەماشای ئەم شتانەی بکە

زۆرجار دەمانەوێت بەبێ ئەوەی کچێک خۆی بزانێت شارەزاییمان لەسەر کەسایەتیەکەی هەبێت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵیک خاڵی گرنگە کە دەتوانیت لەکاتێکی وەهادا تەماشای بکەیت:

 

-ئامانج  و خواستی ئەو چییە لە ژیاندا؟ ئایا دەیەوێت لە داهاتوو چۆن بژی و بگات بە چیی؟ ئەمە کۆمەڵێک خاڵی گرنگە کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە کەسەکە بناسیت.

-تەماشایی بکە کە ئایا ئەو کارەکانی بە پلان دەکات یان هەڕەمەکی، چونکە گەر بە پلان بێت دەری دەخات کچێکی ڕێخکراو و بە بەرنامەیە.

-لەکاتی توڕەیی چۆن ‌هەڵسوکەوت دەکات؟ ئەمە زۆر گرنگە چونکە لەو کاتەدا تاڕادەیەکی زۆر لەسەر ئەسڵی خۆیەتی.

-مامەڵە و پەیوەندی لەگەڵ کەسە نزیکەکانی خۆی چۆنە؟ ئایا بە ئەدەبە لەگەڵیان و ڕێزیان لێدەگرێت یاخود نا؟

-ئەی مامەڵەی لەگەڵ کەسانی دیکە لەسەر کار و لە دەرەوە چۆنە و چۆن هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا دەکات.

-لە کاتە بەتاڵەکانی چی دەکات؟ ئایا شتی نوێ فێردەبێت یان هەر کات دەکوژێت؟

-تا چەند کچێکی سۆزدارە؟ تەماشایی بکە کە کاردانەوەی بەرامبەر شتەکان چۆنە، کە شتێکی ناخۆش دەبینێت بێتاقەت دەبێت یان گوێیی پێنادات؟

-چەندی پێدەچێت بۆ ئەوەی خۆی جوان بکات؟ هەندێ کچ هیچ گوێی بە خۆی نادات و هەندێک کچ زۆری پێدەچێت کە بێتامی دەکات، لەم ڕێگەیەوە دەتوانیت بزانیت کە ئەوەی تۆ دەتەوێت چۆنە؟

-تا چەند زیرەکە؟ کاتێک لەسەر شتێک قسەی لەگەڵ دەکەیت ئایا قسەی پێیە؟ یان ئاگایی لە هیچ نییە؟