سەردێر

چەند هەڵەیەکی باو کە نابێت هیچکات ئەنجامی بدەیت، چونکە مەترسیدارە!

ئەمەی خوارەوە چەند هەڵەیەکی باوە کە زۆر کەس ئەنجامیان داوە و زیانیان پێگەیشتووە، هەر بۆیە نابێت تۆ ئەنجامی بدەیت:

 

-تێکەڵکردنی چەند پاکەرەوەیەک

ئەمە کارێکی مەترسیدارە و زۆرجار تێکەڵکردنی پاکەرەوە جیاوازەکان غازی ژەهراوی درووستدەکات و پێویستە خۆتی لێبەدوور بگریت.

 

زەیتی سوتاو لەسەر تەباخ

لەکاتی سووتانی چێشت و درووستبوونی ئاگر، بەهیچ جۆرێک ئاوی پیدا مەکە چونکە ئاگرەکەی زۆر زیاتر دەکات، لەجیاتی ئەوە دەتوانیت سۆدەی نانی پێدابکەیت گەر ئاگرکوژێنەرەوەت دەستنەکەوت.

 

 

پەیوەندیکردن بە ئاسایش و پۆلیس

لەکاتی مەترسی باشترە سەرەتا ناونیشانەکەت بڵێیت پاشان هۆکارەکەی، چونکە ڕەنگە بەهەر هۆیەک بێت پەیوەندیەکە ببڕێت و نەتوانیت ناونیشانەکە بدەیت.

 

لێدانی هەورەبرووسکە

گەر کەوتیتە بەر مەترسی لێدانی هەورەبرووسکە، ئەوا هیچ کانزایەک بەخۆت مەهێڵە و مۆبایل و شتەکانیشت لەخۆت دروو بخەرەوە، دڵنیابە لەوەی تۆ بەرزترین شتی ناوچەکە نەبیت، لەسەر قاچەکانت دابنیشە و چاوەڕوان بکە تا شەپۆلەکە نامێنێت.

 

خۆهەڵدان بۆناو ئاو لە بەرزاییەوە

هەموو کات لوتەکانت بگرە، چونکە گەر وانەبێت لەگەڵ خۆدان بەئاوەکەدا شەپۆلێکی بەهێز ئاو لە لوتەوە دەچێتە ژورەوە و هەندێکجار میکرۆبی Naegleria fowleri لەگەڵدایە کە مەترسیدارە و ڕەنگە بگات بە مێشک و ببێتە هۆی نەخۆشی Naegleriasis