سەردێر

چەند ڤیتامینێک کە هیچ سوودی نییە و چەند دانەیەکی دیکە کە بەسوودە

ئەمەی خوارەوە چەند ڤیتامینێکە کە هیچ سوودی نییە و چەند دانەیەکی دیکە کە زۆر بەسوودە:

ڤیتامینە بێ سوودەکان:

 

ڤیتامین C

خواردنی ڤیتامین C بەجیا سوودی نییە و جەستە سوودی لێ وەرناگرێت، بۆیە باشترە لە خواردنەوە وەری بگریت وەک شلیک و پڕتەقاڵ و برۆکولی

 

ڤیتامین A

ڤیتامین A بۆ چاو باشە، گەر سستمی خواردنت باشبێت پێویستت بەوەنییە کە بەکەپسول بیخۆیت، چونکە خواردنی ئەگەری شێرپەنجەی سیەکان زیاد دەکات.

 

ڤیتامین E

بەهەمان شێوە خواردنی ڤیتامین E بە کەپسول ئەگەری شێرپەنجەی پرۆستات زیاددەکات، لەجیاتی ئەوە دەتوانیت سپێناغ و ئەڤۆگادۆ و بادەم و هاوشێوەکانی بخۆیت.

 

کەپسولی چەوری سوتێن

کەپسولەکانی سوتاندنی چەوری زیانی هەیە بۆ گورچییلە و ئەگەری سەکتەی دڵیش زیاتر دەکات و باشترە نەیخۆیت.

 

مەڵتی ڤیتامین

ئەم جۆرە کەپسولەش لەنێو خەڵکدا زۆر باوە، بەڵام توێژینەوەکان سەلماندویەتی کە زۆر بەکارهێنانی مەترسیدارە بۆ تەندرووستی

 

ئەو ڤیتامینانەی کە سەلامەتە و دەتوانیت بەکاری بهێنیت:

 

ڤیتامین D

لەو ناوچانەی کە تیشکی خۆر وەک پێویست نییە، دەتوانیت بەکاری بهێنیت و بۆ ماسولکەکان باشە

 

ئۆمیگا ٣

ئەم کەپسولەش بۆ ئەوکەسانە باشە کە ماسی تەندرووست ناخۆن

 

پاودەری پڕۆتین

پاودەری پرۆتین گەر بڕێکی سەلامەت وەربگیرێت دەتوانێت یارمەتی دابەزاندنی کێش بدات، بەتایبەت پاودەری سۆدا و سزک کە بریتییە لە شلەیەکی ماوە یان جیاکراوە لە شیر دوای دروستکردنی پەنیر، بەڵام پرۆتینی گۆشتی گا بەهای خۆراکی باش نییە.

 

ڤیتامین B12

ئەم ڤیتامینە لە سەوزەدا هەیە، بەڵام گەر بە کەپسوولیش بیخۆیت زیانی نییە و بەسوودە بۆت